چامپیۆنزلیگگرنگترین

هەر دەڕۆم؛ خولیان ئالڤارێز داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات

خولیان تەنیا بەرسێلۆنای دەوێت..

Yariga App

یاریگا –

خولیان ئالڤارێز دەیەوێت ئاوێک بە ئاگری نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا بکات و رێگە بۆ رۆیشتنی لە یانە مەدریدییەکە خۆشبکات.

پێگەی باوەڕپێکراوی indykaila News بڵاویکردووەتەوە، خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و گرنگی کردووە لەگەڵ بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئامانجی کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنایە، چونکە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو یانەیە کاریگەرییان لەسەر گواستنەوەی خولیان بۆ یانە کاتالوونییەکە دەبێت، بۆیە خولیان هەموو هەوڵێک دەدات کێشەی نێوان هەردوو یانەکە چارەسەر بکات بۆ ئەوەی کێشە بۆ رۆیشتنی دروست نەبێت.

خولیان ئالڤارێز دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، بۆیە دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی گفتوگۆ بکات تاوەکوو رێکارەکانی رۆیشتنی ئاسان بکەن و رێککەوتنێک بکەن سوود بە هەر سێ لایەنەکە بگەیەنێت.

دوێنێ هەینی 29ـی ئایاری 2026 داوای ئەوەی دەنگۆی پەیوەندیکردنی ئالڤارێز بە بارسێلۆنا بڵاوبووەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید چەند بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و بەتووندی وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە و هەواڵەکانی بە ناڕاست لەقەڵەمدا و هێرشی تووندی کردە سەر بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button