چامپیۆنزلیگگرنگترین
فەرمی؛ لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس سانجێرمان بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ
حەكیمی بانگهێشتكراوە

یاریگا –
لویس ئێنریكێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 19:00 بەكاتی هەولێر پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای فێرێنج پوشكاش لە بوداپێستی هەنگاریا رووبەڕووی یەک ببنەوە.
لە لیستەكەدا ئەشرەف حەكیمی بەرگریكاری مەغریبی یانەكە دەبیندرێت و بانگهێشتكراوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس:
گۆڵپارێز:
سافۆنۆڤ، شۆڤالیێ، ریناتۆ مارین
بەرگریكار:
حەكیمی، بێرالدۆ، ماركینیۆس، زابارنی، نونۆ مێندێش، پاچۆ، هێرناندێز
ناوەڕاست:
ڤیتینیا، لی كانگ ئین، درۆ، مایولو، زایر ئێمری، جواو نێڤێش، فابیان رویز
هێرشبەر:
كڤارا، رامۆس، دێمبێلێ، دووێ، باركۆلا، ئێمبایێ، جانتۆ



