ئه‌وروپاگرنگترین

فرۆشتنی ئەستێرەکانیش نەیوەستاندن؛ کریستاڵ پاڵاس بووە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ

Yariga App

یاریگا –

کریستاڵ پاڵاس تاجی ئەرووپیشی لەسەرنا و بە بردنەوەی 1-0 لە رایۆ ڤایکانۆ بووە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ.

یانە لەندەنیەکە بە را‌هێنەرایەتی ئۆلڤیە گلاسنەر خەریکی نووسینەوەی مێژوون. وەرزی رابردوو توانیان جامی یەکێتی ئینگلتەرا ببنەوە هەروەها قەڵخانی خێرخوازیی ئینگلیزیش کە یەکەمین نازناوی گەورەبوون لە مێژووی دروستبوونی یانەکەوە.

گلاسنەر کە بڕیارە لە کۆتایی وەرزەکە کریستاڵ پاڵاس جێبهێڵێت، ماوەیەک لەگەڵ کارگێڕی یانەکە کەوتە ناکۆکی قووڵەوە بەهۆی فرۆشتنی بەشێک لە یاریزانە هەرە کاریگەرەکانی، کە ئەوانیش ئێبێرێچی ئیزێ لە هاوین بۆ یانەی ئارسیناڵ و، مارک گێی کاپتنی یانەکە لە مێرکاتۆی زستان بە مانچێستەر سیتی. ئەوە وایکرد بە پاشکۆ سەربکەوێت بۆ قۆناخەکانی دواتری پاڵەوانێتیەکە، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتووبوو لە بردنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button