ئاسیاگرنگترین

فەرمی؛ یانەی هەولێر بەشداریی لە جامی کەنداو دەکات

یانەی هەولێر لە جامی یانەکانی کەنداو دەبێتە نوێنەری کوردستان

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی یانەکانی جامی کەنداو بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر کرد.

یانەی وەرزشیی هەولێر هەنگاوێکی گەورە بەرەو خولە دەرەکییەکان دەنێت و لە ئەگەری راگەیاندنی فەرمی و بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەدا، بەشداریکردنی خۆی لە وەرزی داهاتووی جامی یانەکانی کەنداو یەکلایی کردووەتەوە.

ئەم هەنگاوە بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ نوێنەرەکەی پایتەخت دەبینرێت تاوەکاو لەسەر ئاستی ناوچەیی و لە پاڵەوانێتییەکی بەهێزی وەکوو جامی یانەکانی کەنداو، رووبەڕووی یانە دیارەکانی ناوچەکە ببێتەوە و ئەزموونی زیاتر بۆ تیپەکە پەیدا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button