
یاریگا –
ئاستە بەرزەکەی هاری کەین هەمووان ستایشی دەکەن و ئەفسانەیەک ئەو ئەستێرە ئینگلیزیە بە شایستەی بێ رکابەری باڵۆندۆر دەزانێت.
کەین هاوینی 2023 بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند (110 ملیۆن یۆرۆ) لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد و هەرزوو توانی خۆی لەگەڵ کەشوهەوای تۆپی پێی ئەڵمانیدا بگونجێنێت. بەجۆرێک، تا ئێستا چوار نازناوی لەگەڵ بایرن بردووەتەوە کە دوو بوندسلیگا، جامی ئەڵمانی و جامی سوپەری ئەو وڵاتەیە. ئاماری ئەم وەرزەی یاریزانە 32 ساڵیەکە لە بەشداریکردنی گۆڵدا ئێجگار ناوازەبوو کە توانی 61 گۆڵ و 7 ئەسێست بکات لە تەنها 51 یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.
زیاتر لە 10 ساڵە ژمارە ناوازەکەی کریستیانۆ تەنها هاری کەین پێیگەیشتەوە
لە وەسفێکی نایابدا، رۆبی کینی ئەفسانی ئێرلەندی و ئایکۆنی ناسراوی تۆتنهام لە وەسفی شازادە هاریدا وتی
هیچ یاریزانێکی پی ئێس جی و ئارسیناڵ نابینم بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر. لای من گرنگ نییە کە هاری کەین مۆندیال نەباتەوە، چامپیۆنزلیگیشی نەبردووەتەوە، بەڵام هێشتا کەین شایستەی باڵۆندۆرە. زۆر بەسادەیی وایە. من هار هەر لە منداڵیەوە دەناسم. هاری ئەو منداڵەبوو کە لە تۆتنهام لاپچینەکانی منی پاکدەکردەوە. بۆ زانین، ئەوکات ئامۆژگاریی باشیم دەکرد. بەڵام دەزانی چی، ئەو چ یاریزانێکە، چ مرۆڤێکە و تەنانەت چ پیاوێکی نێو خێزانەکەشیەتی. من لە ئێستادا و ماوەیەکی زۆرە هیچ هێرشبەرێکی هێندەی هاری کەین تەواو نابینم. ئەو دەتوانێت وەک یاریزانی ژمارە 9، وەک ژمارە 9 و نیو، وەک ژمارە 10 و تەنانەت هەندێجار دەتوانێت زۆر لەو پێگانە لە قووڵاییتر یاریی بکات. خۆ دەبینیت لە بایرن میونشن چۆن یاریی پێدەکەن. هەندێجار وەک ناوەڕاستکار. بۆیە، ئەوە ئەو کردوویەتی، گۆڵەکانی… ئەسیستەکانی بۆ یانەکەی، زۆر، زۆر لەپێش هەر یاریزانێکی دیکەوە دێت لە ئێساتادا لە تەواوی ئەوروپا.
بۆیە، بەدڵنیاییەوە ئەگەر بێتو باڵۆندۆر نەباتەوە، زۆر بەداخ دەبم بۆی.



