بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دووەم یانە پەیوەندی کرد؛ کێبڕکێ لەسەر ئەستێرە ناودارەکەی لیڤەرپوول گەرمتر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول کە ئەم هاوینە ماوەی گرێبەستەکەی بەفەرمی لەگەڵ رێدز بەسەردەچێت، لەئێستاوە بازاڕی گەرمە و دووەم یانە پەیوەندییان پێوەکردووە.

ئاندی رۆبێرتسن، یەکێک لە ناوە دیارەکانی 10 ساڵی رابردووی لیڤەرپوول، یەکێکبوو لەو ئەستێرانەی لە کۆتا هەفتەی وەرزەکە ماڵئاوایی یەکجارەکی لە یانەکەکرد. لە 30ی مانگی داهاتوو ماوەی گرێبستەکەی بەسەردەچێت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد لە بازاڕەکەدا.

ئەمشەو فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە یانەی تۆتنهام چەند هەفتەیەکە لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ یاریزانە سکۆتلەندیەکە و گواستنەوەی بۆ لەندەن نزیکە رووبدات. یوڤێنتوسیش هاتووەتە کێبڕکێکەوە.

دوای ئەو زانیارییە، تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بە هەواڵێکی بەپەلە هەمان ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند کە خانمە پیرەکە جووڵەکانی بە ئاراستەی ئاندی دەستپێکردووە.

ئێستا بڕیارەکە لە دەستی خودی یاریزانە 32 ساڵیەکەیە کە ئایا هەر لە پرێمەرلیگ دەمێنێتەوە بۆ درێژەدان بە کاروانە دوورودرێژەکەی لە خولی ئینگلیزی بەتایبەت کە تۆتنهام پێویستی بە ئەزموونەکەیەتی دوای ئەوەی مانەوەیان لە پرێمەرلیگ مسۆگەرکرد، یاخود رۆبێرتسن بە ئامانجی بەشداریکردن لە یۆرۆپالیگ ئەزموونێکیتر لە دەرەوەی بەریتانیا تاقیدەکاتەوە و یۆڤی هەڵدەبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button