
یاریگا –
لە کردنەوەی مێرکاتۆی هاوینە نزیکدەبینەوە و هێشتا خولیان ئالڤارێز و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان یەکلایی نەکردووەتەوە.
ئالڤارێز هاوینی 2024 بە بڕی 95 ملیۆن یۆرۆ و بە گرێبەستێکی شەش ساڵی لە مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 150 ملیۆن یۆرۆیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، لەم قۆناخەدا هیچ گفتوگۆیەکی چالاک لەنێوان هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە و یانەکەیدا نییە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
ئالڤارێز ماوەیەکەی بەتوندی ناوی بە بارسێلۆناوە دەبەسترێتەوە، بەڵام رۆمانۆ نووسیویەتی پاریس سانجێرمان و یانەکانی پرێمەرلیگیش لەسەرهێڵن بۆ گواستنەوەی.
سەبارەت بە رای یانەکەی، دیێگۆ سیمیۆنی لە کۆتا لێدوانی دوای یارییەکەی رۆخی بلانکۆ و ڤیاڕیاڵ کە بە شکستێکی سەخت 5-1 بۆ تیمەکەی سیمیۆنی کۆاتی هات، راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە لەبارەی داهاتووی هاونیشتیمانیەکەیەوە وتی
داهاتووی ئالڤارێز؟ ئەو بەخۆی هێندە گەورەیە بزانێت پێویستە چی بکات. منیش وای دەبینم کە پێشتر بڕیاری خۆی داوە.



