
یاریگا –
دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی وەرزی 2025/26 نزیكبوونەوە لە كردنەوەی دەرگای مێركاتۆی هاوینە، یانەكان هەوڵی پتەوكردنی ریزەكانیان بۆ وەرزی داهاتوو دەدەن.
بارسێلۆنا وەرزی رابردوو بەهۆی كێشەی هێڵی بەرگریەوە دەیناڵاند و دەیەوێت ئەو هێڵەی پتەوتر بكات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی سپۆرت، بارسێلۆنا لەگەڵ بریكاری كارەكانی دێنزێل دومفرێس كۆبووەتەوە.
دێكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی و هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا، سەرسامی تواناكانی ئەو بەرگریكارەی باڵی راستن، بژاردەیەكە ئەگەر ژووڵ كۆندێ یانەكە جێبهێڵێت.
دومفریس كە ئامانجی یانەی بارسێلۆنایە لە مانگی تەمموزدا بڕگەیەک لە گرێبەستەكەی كارادەبێت و بۆ ماوەی مانگێک بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دەبێتە 25 ملیۆن یۆرۆ.
یانە كەتەلۆنییەكە ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ گواستنەوەی نانێت، چونكە هەمووشتێک بەستراوەتەوە بە رۆیشتنی یاریزانان و بارودۆخی ژووڵ كۆندێ.
دومفریس لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی ئایندهۆڤن بە بەهای 14.2 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە كرد و تاوەكوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.



