مانچێستەر یونایتد نزیک بووەتەوە لە ئەستێرەیەکی کاڵچیۆ

یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی رژد کردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئێدەرسنی ناوەڕاستکاری ئەتەلەنتا.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرزدا، یانەکان لە ئێستاوە دەستییانکردووە بە کارکردن لە بازاڕی گواستنەوەدا. بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، مان یونایتد و ئەلەتەنتا گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە گواستنەوەی ئێدرسنی ناوەڕاستکاری بەڕازیلی بۆ ئۆڵد ترافۆرد.
ئێدەرسن لە خوازراوترین یاریزانانی خولی ئیتاڵی یە و چەندین یانە لەسەر هێڵن، بەڵام بەگووتەی سەرچاوەکە ناوبراو سەرجەم گفتوگۆکانی دیکەی راگرتووە و ئارەزووی ئەوە دەکات رووبکاتە مانچێستەر.
🚨 Éderson has paused all other clubs keen on signing him to give priority to Man United.#MUFC in advanced talks with Atalanta but waiting to give their final green light to proceed and close the deal.
🎥 https://t.co/W6X6jnMRlW pic.twitter.com/6qC2R5yFIX
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 24, 2026
شەیتانە سوورەکان پێویستییان بە جێگرەوەیەکە بۆ کاسیمیرۆ و پێیان وایە هاونیشتیمانییەکەی خۆی باشترین بژاردەیە بۆ ئەوان.
جگە لە یونایتد، ئەتڵەتیکۆ مەدریدیش لەسەر هێڵە و بەر لە نزیکبوونەوەی یونایتد، توانیبوویان خودی یاریزانەکە رازی بکەن بەڵام ئامادەنەبوون ئەو بڕە پارەیە بدەن کە ئەتەلەنتا داوای دەکات و دەگاتە نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ.
ئێدەرسن لە 2022 دا لە سالێرنیتاناوە پەیوەندی بە ئەتەلەنتا وە کرد و لەوکاتەوە 138 یاری بۆ ئەنجامداون. پێشتر سێ یاری بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجامداوە، بەڵام کارلۆ ئەنشڵۆتی بانگهێشتی نەکرد بۆ جامی جیهانی.



