ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

گورزێکی کوشندە؛ هه‌ولێر له‌ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می خولی ئه‌ستێركان بێهیوا بوو

شوڕتە 3 خاڵه‌كه‌ی پێدرا

Yariga App

یاریگا –

لێژنەی ته‌مبێكردن  لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، به‌ بڕیارێکی هاوسەنگییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەتەواوی گۆڕی و له‌ یاریی شوڕته‌ و نه‌فتی میسان شوڕته‌ی به‌ براوه‌ هه‌ژمار كرد.

بەپێی بڕیارەکەی لێژنه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست تۆڕی وه‌رزشی یاریگا كه‌وتووه‌، یانەی شوڕتە بە براوەی یارییەکەی بەرامبەر نەفتی مەیسان هەژمار کرا، ئەمەش گورزێکی کوشندە بوو بۆ یانەی هەولێر کە خەونی بە بەدەستهێنانی پلەی دووەمی خولەکەوە دەبینی.

کێشەکە لە یاریی نێوان نەفتی مەیسان و شوڕتە دەستی پێکرد. یانەی شوڕتە سکاڵای فەرمی لەسەر بەشداریپێکردنی یاریزانی یەمەنی ئەحمەد سەرووری لەلایەن نەفتی مەیسانەوە تۆمار کرد

بەپێی ماددەی (19-4) لە پەیڕەوی خولەکە، یانەکان بۆیان هەیە یاریزانێکی یەمەنی زیادە تۆمار بکەن بەو مەرجەی “لە سێ ساڵی کۆتاییدا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردبێت”.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پەیوەندی بە فیدراسیۆنی یەمەنەوە کرد و دەرکەوت کە ئەحمەد سەرووری:
1. لە ساڵانی 2023  و 2024 یاریی کردووە.
2. بەڵام لە 2025  تەنیا بانگهێشت کراوە و بەهۆی پێکان یان هۆکاری تایبەت یاری نەکردووە.

لێژنەی ته‌مبێكردن جەختی کردەوە کە نوێنەرایەتی بەواتای بەشداریی كارای  یارییکردن دێت، نەک تەنیا بانگهێشتکردن. بۆیە بەشداریی ئەم یاریزانە لە خولەکەدا بە نایاسایی هەژمار کرا.

هەولێر؛ گەورەترین زیانمەند

ئەم بڕیارە راستەوخۆ 3 خاڵی بەخشییە یانەی شوڕتە  ئەم زیادبوونی خاڵانەی شوڕتە لەم کاتە هەستیارەی کۆتایی خولەکەدا، هەموو ئومێدەکانی یانەی هەولێری بۆ گەیشتن بە پلەی دووەم لەباربرد.

هەولێر کە پێویستی بە دۆڕانی رکابەرەکانی هەبوو، ئێستا خۆی لەبەردەم جیاوازییەکی زۆری خاڵەکاندا دەبینێتەوە کە قەرەبوو ناکرێتەوە، بەمەش یانەی قەڵا و منارە لە کێبڕکێی پلەی دووەم بێهیوا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button