
یاریگا –
ئەمڕۆ هەواڵی رۆشتنی پێپ گواردیۆلا بووە فەرمی و مانچێستەر سیتی لە پێگەکانی خۆیانەوە بڵاویانکردەوە کە راهێنەرە ئیسپانییەکە لەدوای کۆتا یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ یانەکە جێدەهێڵێت.
پێپ 10 ساڵ پێش ئێستا ئەرکی راهێنەرایەتی سیتیزنسی گرتەئەستۆ و توانی یبەتەواوەتی روخساری انەکەی شاری مانچێستەر بگۆڕێت کە نەک تەنها لە کێبڕکێکانی نێوخۆی ئینگلتەرا، بەڵکوو بیگەیەنێتە لووتکەی سەرکەوتنە ئەوروپی و جیهانیەکانیش. بەجۆرێک، لەو ماوەیەدا توانی 20 نازناو بباتەوە کە دیارترینیان شەش پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگێک بووە.
فەرمی؛ راهێنەرێکی گەورەی پرێمەرلیگ رۆیشتنی لە یانەکەی راگەیاند
مان سیتی بڕیاری چەند شێوازێکی رێزلێنانی بۆ پێپ داوە و بەفەرمی رایانگەیاندووە.
ئەمڕۆ یانەکە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان رایانگەیاند کە کورسیەکانی بەشی باکووری یاریگای ئیتیحاد بە ناوی “کورسیەکانی پێپ گواردیۆلا” دەکەن.
لە راگەیەندراوی سیتیدا هاتووە کە ئەو بەشەی باکوور کە تازە نۆژەنکراوەتەوە، بەفەرمی بۆ یارییەکەی سبەی یەکشەممە بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا کراوەدەبێت. بڕیاری ناولێناکەشی بەو ناوە، لەلاین شێخ مەنسووری خاوەنی یانەکە بووە لەپای ئەو دەستکەوتە گەورانەی لە ماوەی 10 ساڵدا گواردیۆلا پێشکەشی سیتی کردووە.
جیا لەوەش، بڕیارە هەر لە یاریگای ئیتیحاد و لەو راڕەوەی بۆ بەشی باکووری یاریگاکە دەچێت، پەیکەرێک بۆ راهێنەرە مێژووییەکان دروستبکەن.



