ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بێنفیکا شوێنگرەوەی جۆزێ مۆرینیۆی دەستنیشانکرد

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە..

Yariga App

یاریگا –

بێنفیکا لەگەڵ مارکۆ سیلڤا، گەیشتووەتە رێککەوتن و راهێنەرەکەی فولهام شوێنی جۆزێ مۆرینیۆ دەگرێتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس، ساشا تاڤۆلیێری بڵاویکردووەتەوە، بێنفیکا لەگەڵ مارکۆ سیلڤا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و ئەو راهێنەرە پۆرتوگالییە دەبێتە شوێنگرەوەی جۆزێ مۆرینیۆ.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای، لە چەند رۆژی داهاتوو بێنفیکا بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی مارکۆ سیلڤا رادەگەیەنێت.

مارکۆ سیلڤا لە هاوینی 2021 پۆستی راهێنەرایەتی فولهامی وەرگرت و لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەسەردەچێت.

سیلڤا لە 228 یاریی سەرپەرشتی فولهامی کردووە، 103 یاریی بردووەتەوە، 42 یاریی یەکسانبووە و 83 یاریی دۆڕاندووە.

راگەیاندنی گرێبەستی سیلڤا لە چەند رۆژی داهاتوو بە واتای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی داهاتوو ریال مەدریدیش بەفەرمی گواستنەوەی مۆرینیۆ رادەگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button