ئه‌وروپاعێراقکوردستانگرنگترین

حەکیم شاکر پەردە لەسەر نهێنی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان لادەدات

پشتگیری له‌ عه‌دنان درجال ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

حەکیم شاکر، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، لە لێدوانێکی نوێدا چەند زانیارییەکی گرنگ و شۆکهێنەری دەربارەی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا کرد.

حەکیم شاکر له‌ به‌رنامه‌ی ستۆدیۆی هانده‌ران باسی لەو کۆسپانە کرد کە خراونەتە بەردەم راهێنەران و ئەو پارە زۆرەی کە بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان خەرجی کردووە.

پیلانگێڕی بۆ دوورخستنەوەی راهێنەران

حەکیم شاکر رایگەیاند کە کاتێک پەنایان بۆ دادگای نێودەوڵەتی وەرزشی (کاس) بردووە، تووشی شۆک بوون کاتێک بینیویانە هەریەکە لە (سەرمەد عەبدولئیلاهـ، کۆڤەند عەبدولخالق و عەبدولڕەحیم حەمید) سکاڵایان لە دژیان تۆمار کردووە.

ئەوان داوایان لە دادگا کردبوو کە بڕیارەکە دوابخات بۆ دوای 23ـی مانگ (واتە دوای هەڵبژاردنەکان) بۆ ئەوەی كۆمه‌ڵه‌ی راهێنەران نەتوانن دەنگ بدەن، بەڵام دادگای کاس درکی بەو هەوڵە کرد و مافی دەنگدانی بە راهێنەران بەخشییەوە.

80 هەزار دۆلار بۆ وەرگرتنەوەی ماف

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، حەکیم شاکر باسی لە تێچووی دادگاییەکە کرد و گوتی:

“ئەم جۆرە کەیسانە لە دادگای کاس سێ ساڵی دەوێت و تێچووەکەی کەمە، بەڵام من بۆ ئەوەی مافی كۆمه‌ڵه‌ی راهێنەران پێش هەڵبژاردن جێگیر بکەم، داوای رێکاری پەلەم کرد و 80 هەزار دۆلارم لە گیرفانی خۆم خەرج کرد. نەمویست  كۆمه‌ڵه‌ی راهێنەران ببنە قوربانیی بەرژەوەندیی کەسانی تر.”

دەنگی كۆمه‌ڵه‌ی راهێنەران بۆ کێ دەبێت؟

سەبارەت بەوەی پشتگیری کێ دەکەن بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی، حەکیم شاکر گوتی:

“ئێمە وەک دەستەی کارگێڕی كۆمه‌ڵه‌ کۆدەبینەوە و بڕیار دەدەین. بنەمای ئێمە ئەوەیە دەنگ بدەین بەو کەسەی کە خزمەتی کردووە. ئەگەر پرسیار لە من بکەن، من دەنگی خۆم بە عەدنان دەرجال دەدەم ، چونکە لەم 4 ساڵەدا سەرکەوتوو بوو و دەستکەوتی بۆ عێراق بەدەستهێنا.”

بومەلەرزە لە پۆستی جێگری یەکەم

حەکیم شاکر هەواڵێکی زۆر هەستیاری باس كردو  گوتی:

“سبەینێ نووسراوێکی فەرمی پێشکەشی لیژنەی هەڵبژاردن دەکەم کە تێیدا هاتووە سەرمەد عەبدولئیلاهـ بۆ هەتاهەتایە لە هەموو جۆرە کارێکی وەرزشی و چوونە ناو هەڵبژاردنەکان قەدەخە کراوە. ئەم بڕیارە ململانێی پۆستی جێگری یەکەم بە تەواوی دەگۆڕێت.”

پەیامێک بۆ نەیارەکانی

لە کۆتاییدا حەکیم شاکر جەختی کردەوە کە ئەو بێدەنگ نابێت لەسەر حەق و گوتی:

“سەرمەد عەبدولئیلاهـ تانه‌ی لە کاندیدبوونی من دا و ویستی دوورم بخاتەوە، منیش ئێستا بەرگری لە مافی خۆم و هاوڕێکانم دەکەم. هەرگیز تەسلیم نابم و رێگە نادەم کەسانی ناشایستە یاری بە چارەنووسی تۆپی پێی وڵاتەکەمەوە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button