
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی و فرایبورگی ئەڵمانی رووبەڕوو دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ئاستۆن ڤیلا و فرایبورگ لە یاریگای ڤۆدافۆن پارک لە ئیستانبوڵ رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئاستۆن ڤیلای یونای ئێمێری لە قۆناخی شازدە رووبەڕووی لیل بوونەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 3-0 یارییەكەیان بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووت بۆڵۆنیا بوونەوە بە ئەنجامی هەردوو یاریی 7-1 یارییەكەی بردەوە، لە قۆناخی پێش كۆتایی رووبەڕووی نۆتینگهام بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-1 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ.
لە بەرامبەردا فرایبورگ لە قۆناخی شازدە رووبەڕووی خێنک بوویەوە و بەئەنجامی هەردوو یاریی 5-2 یارییەكەی بردەوە، لە قۆناخی پێش كۆتایی رووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 6-1 یارییەكەی بردەوە، لە قۆناخی پێش كۆتایی بەرامبەر سپۆرتینگ براگا یاریی كرد و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-2 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ.
زانیاری یاریی
یەكەمجارە هەردوو یانە رووبەڕووی یەكدەبنەوە و یەكەمجارە لە دوای وەرزی 2019/20 دوویانە لە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ یاریی دەكەن كە پێشتر هەرگیز رووبەڕووی یەک نەبوونەتەوە.
ئاستۆن ڤیلا وەرزی رابردوو لە چامپیۆنزلیگ دووجار رووبەڕووی یانەی ئەڵمانی بوویەوە و هەردوو یارییەكەی لە بایرن میونشن و لایپزیگ بردەوە.
یارییەكەی ئەمشەو یازدەیەمین یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیە ئەوروپییەكانە لە نێوان یانە ئینگلیزی و ئەڵمانییەكان.
فرایبورگ یەكەمجارە لە مێژوویدا دەگاتە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی.
ئاستۆن ڤیلا دووەمجارە لە مێژوویدا دەگاتە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
فرایبورگ بە بێ یوتۆ سازوكی، ئۆستێرهاگ و رۆزنفێڵدەر رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.
ئاستۆن ڤیلا بە بێ ئامادۆ ئۆنانا و بوبەكر كامارا رووبەڕووی فرایبورگ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاستۆن ڤیلا
مارتینێز
كاش، كۆنسا، تۆرێس، دین
تێلیمانس، لێندیلۆف
رۆجەرس، بویندیا، مەكگین
واتكینس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فرایبورگ
ئاتوبۆلو
كوبلەر، گینتەر، لێنهارت، تریو
مانزامبی، ئێگیشتاین
بێستێ، هۆلەر، گریفۆ
ماتانۆڤیچ



