ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ هانزی فلیک موژدە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە کاتالوونیا دەمێنێتەوە.

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی راهێنەرەکەیان تاوەکوو هاوینی 2028 نوێکردووەتەوە، هەروەها بارسا بژاردەی ئەوەشی لەبەردەستدا دەبێت گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2029 نوێبکاتەوە.

هانزی فلیک لە هاوینی 2024 دوای دوورخرانەوەی چاڤی هێرناندێز، پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنای وەرگرت و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 114 یاریی سەرپەرشتی بارسێلۆنای کردووە، 87 یاریی بردووەتەوە، 10 یاریی یەکسانبووە و 17 یاریی دۆڕاندووە.

راهێنەرە 61 ساڵانییەکە دوو نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ بارسێلۆنا بەدەستهێناوە.

تەواو؛ هانزی فلیک گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ کرد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button