ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد رۆشتنی یاریزانێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد دوای بردنەوەکەی ئەمڕۆیان رۆشتنی یاریزانێکی ریزەکانی راگەیاند.

تیمەکەی مایکڵ کاریک بەردەوامی دا بە ئەنجامە باشەکانی و لە هەفتەی 37ی پرێمەرلیگ 3-2 لە نۆتینگهام فۆرێستی بردەوە.

یارییەکە جگە لەوەی تێیدا هاندەرانی مان یو ماڵئاواییان لە کاسیمیرۆ کرد وەک دوایین بەشداریی ئەستێرە بەڕازیلیەکە لە ئۆڵدترافۆرد، هاوکات لە بەیاننامەیەکدا رۆشتنی تیرێل مالاسیاشیان راگەیاند.

مالاسیا کە لە پێگەی بەرگری چەپ یاریی دەکات، هاوینی 2022 سەروەختی راهێنەرایەتی ئێریک تێن هاخ لە فاینۆردەوە بە بڕی 17 ملیۆن یۆرۆ بە گرێبەستێکی چوار ساڵی گواسترایەوە بۆ مان یونایتد.

لەو کاتەوەی پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کردووە، مالاسیا 49 جار بەشداری یارییەکانی ئەو یانەیەی کردووە.

گرێبەستی هۆڵەندیە 26 ساڵیەکە لەم هاوینە بەسەردەچێت و کاریک پێویستی بە درێژکردنەوەی مانەوەکەی نەبوو کە بژاردە هەبوو بۆ ساڵێک زیاتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button