
یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا سەرجەم گۆڵەکانی شێرزود تێمیرۆڤ، هێرشبەری ئۆزباکستانی بە درێسی یانەی هەولێر بڵاودەکاتەوە.
شێرزود تێمیرۆڤ، هێرشبەری یانەی هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق 28 گۆڵی بۆ یانەی هەولێر کردووە و یەک گۆڵی دروستکردووە، هەروەها لە جامی عێراق یەک گۆڵی بۆ یانەکەی قەڵا و منارە کردووە.
شێرزود لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرابەر 19 یانەی جیاواز یاریی کردووە و تۆڕی گۆڵی 15 یانەیانی هەژاندووە و تەنیا بەرامبەر زاخۆ، زەوڕا، ئەمانەی بەغدا و نەورۆز گۆڵی نەکردووە.
شێرزود شەوی رابردوو کۆتا یاریی خۆی بە درێسی هەولێر کرد، دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی ئۆزباکستان دەکات و خۆی بۆ مۆندیالی 2026 ئامادە دەکات.



