
یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتد بە فەرمی لەگەڵ مایکڵ کاریک گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری هەمیشەیی یانەکە.
تۆڕی BBC بڵاویکردووەتەوە، پرۆسەی فەرمی ئاڵوگۆڕکردن و واژۆکردنی گرێبەستەکان دەستیپێکردووە و چاوەڕواندەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا یانەکە بە شێوەیەکی فەرمی رایبگەیەنێت.
More details here 👇https://t.co/YCpiccdatM
— BBC Sport (@BBCSport) May 16, 2026
لە کاتێکدا گومان هەیە سەبارەت بەوەی رێکارە یاساییەکان و گرێبەستەکە پێش یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر نۆتینگهام فۆڕێست تەواو دەبن یان نا، بەڵام ئیرادەیەکی بەهێز لەلایەن کارگێڕیی شەیتانە سوورەکانەوە هەیە بۆ ئەوەی هەموو شتێک پێش کۆتا یاریی یانەکە لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بۆ ئەم وەرزە یەکلایی ببێتەوە.
کاریک گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو وەرز وەکوو راهێنەری سەرەکی واژۆ دەکات، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ 12 مانگی دیکە.
ئێستا؛ مانچێستەر یونایتد راهێنەری وەرزی نوێ یەکلایی دەکاتەوە



