ئیسپانیاگرنگترین

بڕۆ مۆڵەتی راهێنەرایەتی بهێنە؛ كێشە لە نێوان ئاربێلوا و كارێراس درووستدەبێت

ناوماڵی مەدرید تەقەی تێكەوتووە

Yariga App

یاریگا –

كێشە لە نێوان ئالڤارۆ ئاربێلوای راهێنەری ئیسپانی و ئالڤارۆ كارێراس بەرگریكاری ئیسپانی ریال مەدرید درووستبووە.

كارێراس لە هاوینی رابردوو لە ریزەكانی بێنفیكاوە بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و تاوەكوو 2031 گرێبەستی لەگەڵ یانە شاهانەكە هەیە.

ئاربێلوا لە دوای دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدریدی وەرگرت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ئالڤارۆ كارێراس بەهۆی دانیشتنی زۆری لەسەر كورسی یەدەک لە ئالڤارۆ ئاربێلوای راهێنەر توڕە بووە.

لە وەڵامێكی توند و جیاوازدا راهێنەرە ئیسپانییەكەش بە یاریزانەكەی گوتووە كە خۆی بڕوات مۆڵەتی راهێنەرایەتی بەدەستبهێنێت كە رەخنە لە كارەكانی دەگرێت و بڕیارەكانی بەدڵ نییە.

ریال مەدرید بە قەیرانێكی گەورەدا تێدەپەڕێت دوای ئەوەی دوو وەرزە لەسەریەک یانەكە بە بێ نازناو بەڕێدەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button