ئینگلتەراگرنگترین

وەرزی داهاتووش لێرەم؛ ئارنە سڵۆت وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە و لە مانەوەی خۆی دڵنیایە

"هۆکاری زۆر هەن بۆ ئەوەی لە لیڤەرپوول بمێنمەوە"

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندیی یانەی لیڤەرپوول، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دوورخستنەوەی دەکەن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

سڵۆت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئاستۆن ڤێلا، جەختی کردەوە کە هۆکاری زۆر هەن بۆ ئەوەی بڕوای وابێت کە وەرزی داهاتووش لە پۆستەکەیدا بەردەوام دەبێت.

ئەم لێدوانانەی سڵۆت دوای ئەوە دێن کە هەفتەی رابردوو، دوای یەکسانبوونی لیڤەرپوول بەرامبەر چێڵسی 1-1، هاندەرانی ئانفیڵد بە هوتاف و فیکە ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ئاستی تیپەکە دەربڕی. سڵۆت لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا گوتی؛

من بەتەنیا بڕیار نادەم، بەڵام بەگوێرەی گرێبەستەکەم و ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ یانەکە کردومانن، دڵنیام کە ساڵی داهاتووش راهێنەری لیڤەرپوول دەبم.

رەخنەکان لای من ئاسایین!
سڵۆت وەسفی ئەو رەخنانەی کە ئاراستەی دەکرێن بە ئاسایی کرد و رایگەیاند؛

ئەم وەرزەمان وەکوو وەرزی رابردوو نییە، بۆیە سرووشتییە رەخنەمان لێ بگیرێت. لە تۆپی پێی مۆدێرندا ئەگەر خول نەبەیتەوە، هەمووان رەخنەت لێ دەگرن، لە یاریزانەوە تاوەکوو راهێنەر و کارگێڕی.

پلان بۆ داهاتوو
راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئاشکرای کرد کە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ وەرزی داهاتوو.

ئێمە دەزانین گەشتی هاوینەمان بۆ کوێ دەبێت، پلانەکانمان داڕشتووە و گفتوگۆشمان لەگەڵ یاریزانە نوێیەکان دەستپێکردووە و منیش تێیدا بەشدارم.

لە کۆتاییدا سڵۆت بە گاڵتەجاڕییەوە ئاماژەی بە رەخنەی هاندەران کرد و گوتی؛

جاران خەڵک لە قاوەخانەکاندا رەخنەیان دەگرت و کەس نەیدەبیست، بەڵام ئێستا هەموو شتێک ئاشکرایە. هەندێک جار کە رەخنەکانیان دەخوێنمەوە، دەڵێم رەنگە کەمێک شەڕابیان خواردبێتەوە!

بابەتی زیاتر

Back to top button