ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

هەوڵێک بۆ گۆڕینی ئەستەم؛ سیتی و پاریس دەرگا بۆ ئەستێرەیەکی مەدرید دەکەنەوە

یاریزانەکە نیازی رۆیشتنی نییە

Yariga App

یاریگا –

وەکوو ئەوەی سەرەتا لەلایەن بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆوە بڵاوکرایەوە و لەلایەن رۆژنامەی ئاس پشتڕاستکرایەوە.

پاریس سانجێرمان لە دەرگای فێدریکۆ ڤالڤێردی دەدات. بۆ ئێستا تەنیا بە شێوەیەکی نافەرمی بووە و داوای زانیارییان کردووە دەربارەی دۆخەکە دوای ئەو پێکدادانەی لەگەڵ چوامێنی روویدا. وەکوو سەرەتا لەلایەن بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆ ئاشکرا کرا و لەلایەن رۆژنامەی ئاس پشتڕاستکرایەوە، یانە پاریسییەکە لەم کۆتایی هەفتەیەدا پەیوەندییان بە نزیکەکانی یاریزانە ئۆرۆگواییەکەوە کردووە. ئەوە گفتوگۆیەکی نافەرمی بووە؛ پەیوەندییەک بۆ تێگەیشتن لەوەی چی روویداوە و ئێستا بارودۆخەکە لە چ ئاستێکدایە.

دەرفەتەکە دەقۆزێتەوە؛ پاریس سان جێرمان هەوڵی رفاندنی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەدات

هەوڵێک بۆ گۆڕینی ئەستەم

ئەمە تەنیا بەردەوامیی ئەو ئارەزووەیە کە ماوەیەکی درێژە هەیە. لە رابردووشدا پەیوەندی هەبووە، هەرچەندە هیچ کاتێک هەنگاوی زیاتر نەنراوە چونکە وەکوو کارێکی ئەستەم دەبینرا. بەڵام ئێستا؟ هەر لەبەر ئەوەش بوو پەیوەندیی کرا؛ بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئێستا و بەتایبەت لە داهاتوو دەکرێت جیاواز بێت. بۆ ئەوەی ئەگەر ریال مەدرید رۆژێک دەرگای بۆ واڵا کرد، پاریس سانجێرمان دەرگای پاریسی بۆ بکاتەوە.

پاریس سانجێرمان ئاگادارن کە ڤاڵڤێردی هیچ مەبەستێکی نییە ریال مەدرید جێبهێڵێت. سەرەڕای ئەو شەڕەی ڤاڵدێبێباس و یانەکەی هەژاند، ئەوە نەگۆڕاوە. بەهۆی ئەو پێکانەی لە رووداوەکەدا تووشی بوو، ئێستا فێدی لە قۆناخی چاکبوونەوەدایە و لە ماڵەوە مەشق دەکات.

سەرەڕای هەموو رووداوەکانی ئەم دواییە، پاریس سانجێرمان پێیان وایە ئەمە کاتێکی باشە بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان دیاری بکەن. رێک ئەوەشیان کردووە. پەیامەکە نافەرمی بوو بەڵام روون بوو؛ شتێکی وەکوو: “ئەگەر رۆشتن بووە بژاردەیەک، ئێمە لێرەین.” پاریس سانجێرمان پێشتریش لە وەرزەکانی گواستنەوەدا ئارەزووی خۆیان نیشانداوە چونکە ئەم ناوەڕاستکارە ماوەیەکی زۆرە لەژێر چاودێریی ئەواندایە، بەڵام بارودۆخەکە هەرگیز وەکوو ئێستا نەبووە.

فێدی ڤاڵڤێردی

نرخی گواستنەوە و سزاکان

تاوەکوو ئێستا باس لە هیچ ژمارەیەک نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت هەر رێککەوتنێک بڕە پارەیەکی سێ ژمارەیی، سەروو 100 ملیۆن لەخۆ بگرێت. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی رۆژنامەکە بۆچوونی وەرگرتوون، بەهای خەمڵێنراوی ڤاڵڤێردی لە نێوان 100 بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. هێشتا زۆر زووە بۆ بڕینی ئەو پردانە، بەڵام بنچینەی کارەکە لە ئێستاوە دانراوە.

بۆ ئێستا، رێکارە سزاییەکانی یانەکە یەکلا کراونەتەوە: 500 هەزار یۆرۆ پێبژاردن، بەبێ سزادانی وەرزشی و دوورخستنەوە لە یاری.

گرنگیپێدانی مانچێستەر سیتی

لە مێشکی ڤالڤێردیدا، تەنیا شتێک کە گرنگ بێت گەڕانەوە و بەردەوامبوونە لە ریال مەدرید. ئەوە ئارەزووی ئەوە، بەڵام ئەگەر یانەکە بڕیارێکی دیکە بدات، بێ بژاردە نابێت. جگە لە پاریس سانجێرمان، ئەو یانەوانەی دیکەش کە لە رابردوودا ئارەزووی خۆیان نیشانداوە، دەکرێت بگەڕێنەوە. یەکێک لەوانە مانچێستەر سیتییە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئەم رۆژنامەیە کەوتوون، سیتی پێشتریش پەیوەندییان بە کەسانی نزیکی ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکەوە کردووە. دوایینجار هاوینی رابردوو بوو، لەو گواستنەوەیەکدا کە دواجار تیجانی رێیندەرز لە جیاتی فێدی رووی لە مانچێستەر سیتی کرد.

فێدێرێکۆ ڤالڤێردێ

لەو کاتەدا بردنی ڤاڵڤێردی لە ریال مەدرید بە ئەستەم دەبینرا. بەڵام ئەگەر ئەوە بگۆڕێت و ئەگەر چیدیکە وەکوو هێڵی سوور نەبینرێت، ئەوا بژاردەی سیتی، یانەیەک کە زیاتر لە جارێک پرسیاری لەبارەوە کردووە، دەکرێت دووبارە چالاک ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button