خەونی یەکەم بەشداریی لە مۆندیال بۆ بەرداخچی کۆتایی هات

یاریگا –
گراهام پۆتەر کۆتا لیسی هەڵبژاردەی سویدی بۆ یارییەکانی مۆندیال بڵاوکردەوە و لە دیارترین ئەو ناوانەی لە لیستەکەدا نەبوون یان کوڵوسێڤسکی لە تۆتنهام، هوگۆ لارسن لە یانەی فڕانکفورت و روونی بەرداخچی لە بارسێلۆنا.
پۆتەر بڕیارەکەی بە قورس زانی بۆ دوورخستنەوەی ئەو ناوانە لە پێکهاتەکەیدا.
کوڵوسێڤسکی پێکانی هەیە و ئەو دووانەی دیکەش بەهۆی ئەزموون و کەمی دەرفەتی یاریکردن لە یانەکانیان، هۆکار بووە نەیانتوانیوە رکابەرایەتی هاونیشتیمانیەکانی دیکەیان بکەن بۆ مسۆگەرکردنی شوێنی خۆیان لە مۆندیال. بەجۆرێک، بەرداخچی لە سەرەتای وەرزەکەوە تا ئێستا 25 جار لەلایەن هانزی فلیکەوە بەشداریپێکراوە ئەویش زۆربەی وەک یەدەک هێنراوەتە یارییەکەوە. دەنگۆش هەیە کە نیگەرانە لە کەمی خولەکی یاریکردن لە بلاوگرانا. دۆخەکە تا رادەیەکی زۆر بۆ لارسنی ناوەراستکاریش هەروا.
راهێنەرە ئینگلیزیەکە وتی
زۆر قورس بوو بۆم تا بڕیارم دا. شتێک نییە کە من ئاسایی وەرمگرتبێت، مەبەستم دیاریکردنی هەڵبژاردەکەیە بۆ مۆندیال. چ وەک کەس یاخود وەک باوکێک ئەوە هەست پێدەکەم چەند قەرسە یاریزان دووربخرێتەوە. بەڵام هەمیشە شێوازی جیاواز هەیە بۆ تێڕوانین لە شتەکان. لە رووی رکابەرێتیەوە، ئەوانیتر لەپێشترن
دەبارەی بەرداخچی و لارسن، گراهام وتی
ئێمە دەبێت 26 یاریزانبین کە گەشت دەکەین بۆ مۆندیالەکە. دەبێ بزانین چۆن ئیدارەی کات دەدەین دوور لەیەکتر، چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ یاریزانی ئاست جیاواز لە رووی تەمەن و ئەزموونەوە.
من هەردووکیانم خۆشەم دەوێت. دەزانم داهاتوویەکی زۆر سەرنجڕاکێش لە بەردەمیاندایە. رەنگە هەڵەبم لەم بڕیارەم، بەڵام هەر منم کە دەبێت بڕیارێک بدەم.
هەڵبژاردەی سوید لە کۆمەڵەی شەشەم دێت لە پاڵ هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا، یابان و تونس.
VM-truppen 2026 är här! 🇸🇪#FIFAWorldCup pic.twitter.com/wUEkSbETF2
— Svensk Fotboll (@svenskfotboll) May 12, 2026



