تەواو؛ جۆزێ مۆرینیۆ لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتە رێککەوتن
هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی رادەگەیەنن..

یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی.
ساشا تاڤۆلیێری رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و جۆزێ مۆرینیۆ دەبێتە راهێنەری نوێی ریال مەدرید.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە، جۆزێ مۆرینیۆ لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هەفتەی داهاتوو ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.
✅ DONE DEAL
🚨 José Mourinho is set to become the next manager of Real Madrid!
⚪️ The Portuguese coach has reached an agreement with the club’s management.
💬 An official statement from José Mourinho is expected next week. #transfer #RMA #SLB pic.twitter.com/eCsIdT5Zu5
— Sacha Tavolieri (@sachatavolieri) May 12, 2026
یەکشەممە 17ـی ئایاری 2026 بێنفیکا لە کۆتا یاریی ئەم وەرزە رووبەڕووی ئێستۆریۆ دەبێتەوە و ئەو یارییە کۆتا یاریی راهێنەرە پۆرتوگالییەکەیە لەگەڵ بێنفیکا و دوای یارییەکە ماڵئاوایی لەو یانەیە دەکات و دەگەڕێتەوە مەدرید.
جۆزێ مۆرینیۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش ئەو یارییە رایگەیاند رۆژی دووشەممە و دوای بەڕێکردنی کۆتا یاریی لەگەڵ بێنفیکا چارەنووسی خۆی ئاشکرا دەکات.
تەنیا یەک هەفتە ماوە؛ مۆرینیۆ سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید بێدەنگی دەشکێنێت



