یانەیەکی ئەوروپا ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی محەمەد سەڵاح دەکات
سەڵاح دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە..

یاریگا –
فەنەرباچێ ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی ئامادە دەکات.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، فەنەرباچێ ئۆفەرێک بە بەهای 52 ملیۆن پاوەند “نزیکەی 61 ملیۆن یۆرۆ” بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح، هێرشبەری لیڤەرپوول ئامادە کردووە و دەیەوێت گرێبەستیک بۆ ماوەی سێ وەرز و بە مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ گۆڵکارەکەی رێدز واژۆ بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، نوێنەرانی فەنەرباچێ لەگەڵ رامیس عەباس، بریکاری کارەکانی محەمەد سەڵاح کۆبوونەتەوە و گفتوگۆی فەرمییان لەسەر گرێبەستەکە کردووە.
Mo Salah lined up for shock free transfer to Jose Mourinho’s former club https://t.co/Kl1237NdVR
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) May 11, 2026
گرێبەستەکەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەڵام یاریزانەکە بەفەرمی لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە رێدز دەکات و یانەکە جێدەهێڵێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە یانەکانی سعوودیە ئۆفەری گەورەیان بۆ گواستنەوەی سەڵاح ئامادە کردووە، بەڵام ئامانجی سەرەکی ئەو یاریزانە ئەوەیە لە ئەوروپا بمێنێتەوە.
فەنەرباچێ پلانێکی چڕی بۆ گەڕانەوە بۆسەر سەکۆی نازناوەکان دارشتووە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە چەند گرێبەستێکی گەورە واژۆ بکات و محەمەد سەڵاحیش ئامانجێکی سەرەکی یانە تورکیەکەیە.



