ئینگلتەراگرنگترین

پێش یارییەکەی وێستهام و ئارسیناڵ؛ گواردیۆلا بەشێوەیەکی تایبەت داوای بردنەوە لە هامەرز دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا بەشێوەیکی تایبەت هانی وێستهام دەدات بۆ بردنەوە لە ئارسیناڵ، کە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی گەڕی 36ی یارییەکانی پرێمەرلیگ هامەرز میوانداریی هاوتا لەندەنیەکەی دەکات.

مانچێستەر سیتی ئەمشەو بە بردنەوە 3-0 لە برێنتفۆرد هیوای بۆ رکابەرایەتیکردن لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بۆ گەڕایەوە و ئێستا هەموو هیواکانی بە رکابەرەکانی ئارسیناڵە تا شکست بە تۆپچیەکان بهێنن یان لای کەم خاڵی لێ بفڕێنن.

ئارسیناڵ پێشەنگ 76 خاڵی هەیە، لە بەرامبەردا وێستهام لە پلەی 18 بە 36 خاڵەوە شەڕی مانەوەی خۆی دەکات لە پرێمەرلیگ بەتایبەت لەگەڵ تۆتنهام کە ئەوەیان لە پلەی 17 دێت و خاوەنی 37 خاڵە.

ئەوەش وایکردووە گواردیۆلا هیوایەکی هەبێت ئارسیناڵ ئەرکی ئارسیناڵ ئاسان نەبێت و خاڵ لەدەست بدات. لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا کە ئایا تەماشای یارییەکە دەکات، پێپ وتی

راستگۆبم لەگەڵتان؟ بەڵێ!

ئەوەی لە هەمووی زیاتر بووە ترێندی پێگە وەرزشییەکان، جۆری هاندانی وێستهام بوو لە کۆتایی قسەکانیدا پێش ئەوەی هۆڵەکە جێبهێڵێت کاتێ بە ئاماژە هەردوو دەستی لۆگۆی وێستهامی دروستکرد و وتی

یەڵە، ئاسنەکان!

 

ئەگەر بێتو ئارسیناڵ شکست بهێنێ یان یەکسانبێت لەو یارییە، کۆتا دوو یاریی لەوەی لە وەرزەکە دەمێنێتەوە دەکەوێتەدەست مان سیتی بۆ یەکلاییکردنەوەی نازناوەکەی پرێمەرلیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button