ئینگلتەراگرنگترین

لە کاتێکی سەختدا گورزێکی کاریگەر بەر چێڵسی دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

دۆخی چێڵسی تەنها بە ئەنجامە خراپەکانەوە نەوەستاوە، پێکانی کاریگەریش بەرۆکی ریزەکانی گرتووە لەکاتێکدا یانەکە لەبەردەم چوار یاریی چارەنووسسازدایە بۆ پێناسەکردنی وەرزەکەیان.

بلووز کە ئێستا لەلایەن کالوم مەکفارلەینەوە وەک راهێنەری کاتی بەڕێوەدەبرێت دوای دوورخستنەوەی لیام رۆسێنیۆر، بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ لە پلەی نۆیەمی خولی ئینگلیزی دێن. بەتەواوەتی گەیشتنی راستەوخۆیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لەدەستداوە. هەموو ئامانجێکیان بووەتە گەیشتن بە یۆرۆپالیگ یاخود کۆنفرانسلیگ. بەڵام گەیشتوونەتە فیناڵی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر مانچێستەر سیتی وەک هیوایەکی تر بۆ کۆتایی هێنان بە وەرزەکە بە دەستکەوتێکەوە.

چێڵسی کە شەممەی هەفتەی داهاتوو لە گەڕی 36ی پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی لیڤەرپوول، چەند یاریزانێکی کاریگەر بۆ ئەو یارییە قورسە بەشداریی ناکەن. ئەوەش بەگوێرەی لێدوانی مەکفارلەین.

کالوم لە بارەی ئامادەنەبووەکانەوە رایگەیاند کە هەریەکە لە پێدرۆ نێتۆ و ئایلخاندرۆ گارناچۆ پێناچێ بۆ یارییەکەی رێدز بگەڕێنەوە.

سەبارەت بە رۆبێرت سانچێزیش، یەکلایی بووەتەوە و گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە بەشداریی ناکات ئەوەش دوای ئەو بەرکەوتنەی لە یارییەکەیان بەرامبەر نۆتینگهام تووشی هات.


چێڵسی دوای یارییەکەی لیڤەرپوول، خۆی بۆ فیناڵی جام ئامادە دەکات کە 16ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت. دواتر بەرامبەر تۆتنهام و سەندەرلاند کۆاتی بە وەرزەکەی دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button