چامپیۆنزلیگگرنگترین

لە شەوێکی مێژووییدا مارکینیۆس ریکۆردە مێژووییەکەی شکاند

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان سەرکەوت بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2025/26 دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ بایرن میونشن لەنێو ئالیان ئارێنا بە گۆڵێک بۆ هەردوولا و ئەنجامی 6-5 بۆ پی ئێس جی.

یاریی چوونی نێوانیان 5-4 لە بەرژەوەندی پاریسیەکان کۆتایی هات. لە هەردوو رووبەڕووبوونەوەکەدا مارکینیۆس سەرکردایەتی هێڵی بەرگریی تیمەکەی لویس ئێنریکی کرد.

سەرکەوتنەکە بۆ بەرگریکارە بەڕازیلیەکە زیاد لە تایبەتمەندێتییەکی هەبوو. لەلایەک بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی یانە فەڕەنسیەکە سێ جار سەربکەوێ بۆ فیناڵی چامپیۆنزلیگ کە یەکەمین جار ساڵی 2020 بوو بەرامبەر بایرن میونشن. هەروەها دووەم جارێتی وەک کاپتن. ناوبراو وەرزی ساڵی رابردووش وەک سەرکردەی پی ئێس جی خۆی لە فیناڵە مێژووییەکە بینیەوە کاتێ 5-0 شکستیان بە ئینتەر میلان هێنا.

ئەوەی بۆ بەرگریکارە 31 ساڵەکە وەک ریکۆردێکی مێژوویی دەمێنێتەوە لەسەر ئاستی مێژووی یاریزانە بەڕازیلیەکان لەو پاڵەوانێتیە ئەوروپیە، ژمارەی بەشداریکردنەکانێتی.

مارکینیۆس کە لە ساڵی 2013 بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریسیەکانەوە کرد وەک بەردی بناخە بۆ پرۆژە درێژخایەکەنەی، ئەمشەو یاریی ژمارە 121ی خۆی بە درێسی ئەو یانە فەڕەنسییە ئەنجام دا. بەوەش بەفەرمی ریکۆردەکەی شکاند کە پێشتر بەناوی رۆبێرتۆ کارلۆس بوو.

پاریس لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە کە 30ی ئەم مانگە لەبوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button