ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

بۆیە هەرگیز نابنە ریال مەدرید و بارسێلۆنا؛ جیمی کاراگێر هێرش دەکاتە سەر ئاتلێتیکۆ مەدرید

"تەنیا بەرگرییان کرد"

Yariga App

یاریگا –

جیمی کاراگێر، ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول و شرۆڤەکاری ئێستای تۆپی پێ، دوای دەرکرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بە توندی هێرشی کردە سەر شێوازی یاریکردنی دیێگۆ سیمیۆنی و رایگەیاند کە ئەو یانەیە لە رابردوودا گیری خواردووە.

کاراگێر لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی CBS، دەستخۆشی لە میکێل ئارتێتا و یانەی ئارسیناڵ کرد بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی.

پێم وابوو رۆژێک دێت دەستخۆشی لە ئارتێتا بکەم بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. شایستەی ئەم سەرکەوتنە بوون، چونکە کوالێتی و باوەڕبەخۆبوونی زیاتریان پێشاندا.

رەخنەی توند لە سیمیۆنی
لە بەرامبەردا، کاراگێر بە توڕەییەوە باسی ئاتلێتیکۆ مەدرید و سیمیۆنی کرد.

ئەوەی لە ئاتلێتیکۆمان بینی بێزارکەر بوو. تیپێکی وا ئەزمووندار، لەژێر دەستی راهێنەرێکی وەکوو سیمیۆنی، هیچ بیرۆکەیەکیان نەبوو و تەنیا بەرگرییان کرد، یاریزانی بەرامبەریان ئازاردا و پەنایان بردە بەر هونەرە تاریکەکان [تەکنیکە ناوەرزشییەکان]، بەڵام هیچ هەڕەشەیەکیان لەسەر گۆڵی ئارسیناڵ دروست نەکرد.

ئەمە هەمان ئەو سیناریۆ کۆنەیە کە 10 ساڵە دەیبینین. کاتێک سەیری مێژووی ئاتلێتیکۆ دەکەم، سەرسام نیم کە بۆچی ناتوانن هەنگاوی گەورەتر بنێن. ئەوان لە کاتە گرنگەکاندا، بەرامبەر تیپە بەهێزەکان، توانای رکابەرییان نییە و شێوازی یاریکردنیان چیدیکە لەگەڵ تۆپی پێی ئەمڕۆ ناگونجێت.

بۆچی ئاتلێتیکۆ لە ریال و بارسێلۆنا دواکەوتووە؟
کاراگێر پێی وایە ئەمە هۆکاری سەرەکییە کە ئاتلێتیکۆ هەمیشە لە ریال مەدرید و بارسێلۆنا دواکەوتووە.

ئەمە هۆکارەکەیە کە بۆچی ئاتلێتیکۆ ساڵانێکە لەدوای ریال مەدرید و بارسێلۆنا دەبینرێن. سیمیۆنی لە قۆناخێکی دیاریکراو کاری نایابی کردووە و ئاتلێتیکۆی گۆڕیوە بۆ یانەیەکی گەورە، بەڵام بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان و کێبڕکێکردن لە ئاستی باڵا، ئەوان هێشتا کورت دێن.

کاراگێر لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە لالیگا بە هەمان کێشەدا تێدەپەڕێت و وەکوو پێویست پەرە بەخۆی نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button