ئیسپانیاگرنگترین

کیلیان ئێمباپێ بێدەنگی دەشکێنێت؛ کەمپی یاریزانەکە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە

پابەندبوونی کیلیان بۆ ریال مەدرید لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە"

Yariga App

یاریگا –

لە کاردانەوەیەیەک بەرامبەر بەو شەپۆلە گەورەیەی رەخنەکان کە  چەند رۆژێکە ئاراستەی کیلیان ئێمباپێ دەکرێن، نوێنەران و کەسە نزیکەکانی ئەستێرە فەرەنسییەکە بێدەنگییان شکاند و بەیاننامەیەکی فەرمییان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی ئاژانسی فرانس پرێس کراوە، کەمپی ئێمباپێ بە توندی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەیان دایەوە کە گومان دەخەنە سەر دڵسۆزیی یاریزانەکە بۆ ریال مەدرید، بەتایبەتی دوای گەشتەکەی ئەم دواییەی لە کاتی قۆناخی چاکبوونەوەکەیدا.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەو رەخنانە تەنیا لێکدانەوەی زیادەڕەوانەن بۆ بابەتێک کە بەتەواوی لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی پزیشکی و کارگێڕیی یانەی ریال مەدریددا بووە. هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەو ژاوەژاوە میدیاییە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ راستییەکان یەکناگرێتەوە، چونکە ئێمباپێ رۆژانە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار بۆ سەرخستن و بەرژەوەندیی تیپەکەی دەکات.

تەواوی بەیاننامەکەی کەمپی کیلیان ئێمباپێ؛

بەشێک لە رەخنەکانی سەر کیلیان ئێمباپێ لەسەر بنەمای لێکدانەوەی زیادەڕەوانەن بۆ ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە قۆناخی چاکبوونەوەوە هەیە، کە ئەوەی یایزانەکە کردوویەتی بە ئاگاداری و سەرپەرشتیی تەواوی یانەی ریال مەدرید بووە.

ئێمباپێ بە تەواوی پابەندە بە ریال مەدریدەوە و ئەو رەخنانە رەنگدانەوەی ئەو راستییە نین کە یاریزانەکە رۆژانە چەندە خۆی ماندوو دەکات بۆ خزمەتی تیپەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button