
یاریگا –
ئەمە بۆ یەکەمجار نییە روودەدات؛ هەر کاتێک ئێمباپێ بەشداریی نەکات، ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر چیرۆکێکی جیاواز دەنووسنەوە.
لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل، ڤینیسیۆس دووبارە سەلماندی کە کاتێک بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرێت، هیچ بەرگرییەک ناتوانێت رایبگرێت. ڤینیسیۆسی جاران، ئەو یاریزانەی لە یارییە کۆتاییەکانی چامپیۆنزلیگدا سەرسامی کردین، گەڕایەوە.
رۆڵی نوێ و سەرکەوتوو
رۆژنامەی ئاس نووسیویەتی، ئەوەی لە یارییەکەدا بەرچاو بوو، رۆڵی گۆنزالۆ بوو لە پێشەوە. بوونی یاریزانێکی ژمارە نۆی کلاسیک لە پێشەوە، ڤینیسیۆسی لە ئەرکی چاودێریکردن ئازاد کرد و رێگەی پێدا بە ئازادی لە باڵەکانەوە بجووڵێت. ئەنجامەکەش دوو گۆڵی ناوازە بوو؛ یەکێکیان بە خۆبەدەستەوەدانی بەرگریی ئیسپانیۆل و ئەوی دیکەیان بە لێدانێکی بەهێز. ڤینی نەک تەنیا گۆڵکار، بەڵکوو یەکەم بوو لە زۆرترین لێدان بۆ گۆڵ، زۆرترین پاس لە دوا سێیەکی یاریگا، و زۆرترین ئەو یاریزانەی فاوڵی لەسەر گیرا.
بەڵام کاتێک ئێمباپێ لە یاریگادایە، ڤینی ناتوانێت بەو جۆرە بدرەوشێتەوە، چونکە ئەستێرە فەرەنسییەکە هاوشێوەی گۆنزالۆ ئاسانکاریی بۆ ناکات و لێکتێگەیشتنێکی باشیان لەنێوان نییە.
Cornellà recordó la capacidad de liderar y decidir partidos que tiene Vinicius. Sin Mbappé, marcó dos goles, fue el que más remató y el que más generó.
✍️ Sergio López https://t.co/069yOy6Y4e
— Diario AS (@diarioas) May 4, 2026
لەدوای یارییەکەش ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری یانەکە، بە شانازییەوە باسی ئەستێرەکەی دەکات
ئەو سەرکردەیەکی لەدایکبووە، هەمووان خۆشیاندەوێت و لە هێڵی هێرشبەریدا هەڕەشەیەکی بەردەوامە. زۆر بەختەوەرەم کە یاریزانێکی وەکوو ڤینیم هەیە.
بێنزیما: ژمارە 1
پاش کۆتاییهاتنی یارییەکە، ڤینیسیۆس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بەهێزی نارد؛ تاوەکوو مردن لەگەڵ ئەم یانەیەین. لە نێو کۆمێنتەکاندا، کاردانەوەی کەریم بێنزیما هەمووانی سەرسام کرد کاتێک ڤینیسیۆسی بە ژمارە 1 وەسف کرد.



