ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

مایکڵ کاریک تاقیکردنەوە سەختەکەی بڕی، کارگێڕی یونایتد بڕیاری کۆتایی دەدات؟

كاریك سه‌لماندوویه‌تی شایه‌نی راهێنه‌ری هه‌میشه‌ییه‌

Yariga App

یاریگا –

کاتێک مایکڵ کاریک لە مانگی یەکی ئەمساڵدا تیپێكی تێكشكاوی لە روبێن ئەمۆریم وەرگرت، گەورەترین ئالنگاری بەردەمی گەیشتن بوو بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

کاریک نەک هەر ئامانجەکەی پێکا، بەڵکو بە بردنەوەیەکی شکۆمەندانە لە لیڤەرپوول لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد، جێپەنجەی خۆی بە روونی جێهێشت.

کاریک؛ پیاوی قۆناخە سەختەکان

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌سه‌ر كاریك و گۆڕانكارییه‌كانی له‌ یانه‌كه‌ كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌،

هەرچەندە یونایتد لەم یارییەدا پێشەنگییەکی دوو گۆڵی لەدەستدا و کاریکیش دەزانێت کە هێشتا پێکهاتەکەی پێویستی بە کارکردنی زۆر هەیە، بەڵام تۆمارکردنی 10 بردنەوە لە 14 یاریدا سەلمێنەری ئەو کارە گەورەیەیە کە ئەو و ستافەکەی ئەنجامیان داوە.

بردنەوەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول، گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی کردە یەقین و جیاوازی نێوان هەردوو یانەکەشی لە ململانێی پلەی سێیەمدا زیاتر کرد.

ئێستا پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە، ئایا دەستەی کارگێڕی یونایتد پۆستی راهێنەری هەمیشەیی دەدەنە کاریک؟ گەڕان بەدوای راهێنەرێکی تردا لە کۆتایی وەرزدا، سه‌ركێشیه‌ و یانه‌كه‌ پێویستی به‌وه‌ نییه‌.

زیندووکردنەوەی کۆبی ماینۆ

 

گەورەترین دەستکەوتی کاریک لەم چوار مانگەدا، زیندووکردنەوەی کاروانی وەرزشیی کۆبی ماینۆ بوو، ماینۆ کە لە سەردەمی ئەمۆریمدا بەتەواوی ئاستی دابەزیبوو، لەژێر دەستی کاریکدا بووەوە بەو ئەستێرەیەی کە هاندەران چاوەڕوانی دەکەن.

ماینۆ دوای واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکەی، بە تۆمارکردنی گۆڵی سەرکەوتن بەرامبەر لیڤەرپوول وەڵامی متمانەکەی کاریکی دایەوە.

ماینۆ لە لێدوانێکدا گوتی:

“کاریک رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە پێدانی متمانە بە ئێمە، هەموو یاریزانەکان ئامادەن لەناو یاریگادا لە پێناویدا بجەنگن و بمرن.”

نیشانەی پرسیار لەسەر ئاماد دیالۆ

لە بەرامبەر گەشەی ماینۆ، ئاماد دیالۆ جێگەی نیگەرانییە، یاریزانە ئیڤوارییەکە کە یەکێک بوو لە یاریزانە درەوشاوەکانی سەردەمی ئەمۆریم، ئێستا وەک سێبەری خۆی دەردەکەوێت.

لەو کاتەوەی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا گەڕاوەتەوە، ئاماد نەیتوانیوە ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش بکات. هەڵەکەی لە یارییەکەی لیڤەرپوولدا کە بووە هۆی گۆڵی یەکەمی رکابەر، پاشەکشەی ئاستی ئەم یاریزانەی سەلماند.

کاریک لەم بارەیەوە گوتی:

“ئاماد یاریزانێکی گرنگ بووە بۆ ئێمە و هاوکاری تیپەکەی کردووە، پێویستە لەم بارودۆخە پشتگیری بکەین.”

مەترسییەکانی یاری کردن لە دواوە

گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ سینی لامێنس کە لەو کاتەوەی هاتووەتە یونایتد ئاستێکی جێگیری هەبووە، لەم یارییەدا تووشی هەڵەیەکی کوشندە بوو. پاسێکی هەڵەی بۆ کاسێمیرۆ گۆڵی دووەمی بە دیاری بەخشیە لیڤەرپوول.

ئەم هەڵەیە جارێکی تر ئەو پرسیارەی وروژاندەوە: ئایا یونایتد یاریزانی وای هەیە کە بتوانن لە هێڵی بەرگرییەوە و بە پاسی کورت یاریی دروست بکەن؟ ئێرک تێن هاخ پێشتر باجی ئەم سەرکێشییەی دا، و ئێستا کاریک دەبێت بڕیار بدات ئایا بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم شێوازە یان رێگەیەکی سەلامەتتر دەگرێتە بەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button