عێراقگرنگترین

بەپەلە؛ قوە جەوییە بەرگری لە نەورۆز دەکات

Yariga App

یاریگا –

زیا سەمیر لەتیف، سەرۆکی دەستەی هاندەرانی قوە جەوییە بەرگری لە یانەی نەورۆز دەکات و رەتیدەکاتەوە سووکایەتییان پێکرابێت.

ئەمڕۆ 3ـی ئایاری 2026، لێژنەی رێککاری یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هاندەرانی نەورۆز لە یارییەکەی بەرامبەر قوە جەوییە سووکایەتییان بە یانەی قوە جەوییە کردووە، بڕیاریانداوە یانەی نەورۆز بۆ یارییەک سزا بدەن و یارییەکەی شوڕتە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت.

بەڵام زیا سەمیر لەتیف، سەرۆکی دەستەی هاندەرانی قوە جەوییە لە هەژماری تایبەتی خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رەتیدەکاتەوە هاندەرانی نەورۆز سووکایەتیان پێکردبن و دەڵێت بەپێچەوانەوە زۆر رێزمان لێگیراوە.

سوێند بە خودا چووینە یاریگای نەورۆز و یاریگاکەمان جێهێشت هیچ هاندەرێکی نەورۆز سووکایەتی پێ نەکردین و رێزێکی زۆریان لێگرتین، کەوایە لەسەر چی سزا دەدرێن تکایە بۆمان روونبکەنەوە.

هاوکات فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە بە پشت بەستن بە گرتە ڤیدیۆیەک ئەو بڕیارەیان داوە و یانەی نەورۆز بۆی هەیە تانە لە بڕیارەکە بدات.

یانەی نەورۆز لە لێدوانێکی تایبە بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندووە تانە لە بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەدەین، هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکوو هاندەران لە یاریی بەرامبەر شوڕتە لە یاریگا ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button