یەک یۆرۆش خەرج ناکات؛ لیڤەرپوول جێگرەوەی سەڵاح دەدۆزێتەوە
پێش گواستنەوەی سەڵاحیش ئامانجیان بووە

یاریگا –
ئەم باڵە تەمەن 30 ساڵە پێش ئەوەی محەمەد سەڵاح بگوازرێتەوە ئامانجی یانەکە بوو و لیڤەرپوول لەم هاوینەدا دەتوانێت بە خۆڕایی بیگوازێتەوە.
رۆژنامەی ئێکسپرێس بڕوای وایە دەکرێت لیڤەرپوول بیر لە گواستنەوەی جولیان براندی هێرشبەری بۆرووسیا دۆرتمۆند بکاتەوە، چونکە ئەم هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵە پێش ئەوەی محەمەد سەڵاح بگوازرێتەوە ئامانجی یانەکە بوو و لەم هاوینەدا دەتوانێت بە خۆڕایی یانەکەی جێبهێڵێت. سەرچاوەکە لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کاتێک بازاڕی هاوینە دەکرێتەوە، لیڤەرپوول دەتوانێت جێگرەوەی محەمەد سەڵاح بدۆزێتەوە بەبێ ئەوەی یەک یۆرۆش بۆ تێچووی گواستنەوە بدات.
Liverpool can sign star snubbed for Mohamed Salah as his free replacement #LFC https://t.co/0xwFfwQXcX
— Express Sport (@DExpress_Sport) May 2, 2026
رۆیشتنی چاوەڕوانکراوی سەڵاح بۆشاییەکی گەورە لە پێکهاتەی لیڤەرپوولدا دروست دەکات و زۆر گرنگە پێش وەرزی داهاتوو بە دروستی جێگەکەی پڕ بکرێتەوە، چونکە ئەوان پێشتر ناویان بە چەندین یاریزانی گەورەوە بەستراوەتەوە کە بۆ گواستنەوەیان پێویستە خەرجییەکی زۆر بکەن.
بۆ نموونە پێدەچێت یان دیۆماندێ لەلایەن لایپزیگەوە بە نزیکەی 87 ملیۆن پاوەند خەمڵێندرابێت، بەڵام بازاڕی یاریزانە خۆڕاییەکان دەتوانێت هەلێک بە لیڤەرپوول بدات، تاوەکوو جێگەی سەڵاح بە یاریزانێک پڕ بکاتەوە کە لەبری ئەو ئەستێرە میسرییە زۆر نزیک بوون لە کڕینی. بەگوێرەی زانیارییەکان یورگن کلۆپ بیرۆکەی هێنانی جولیان براندی پێ باشتر بوو، بەڵام بەشی دۆزینەوەی بەهرەمەندەکانی یانەکە باوەڕیان وابوو کە سەڵاح بژاردەیەکی باشترە.

لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی جولیان پێویستیش ناکات تاوەکوو کۆتایی وەرز چاوەڕێ بکات، چونکە لە مانگی یەنایەرەوە یاریزانێکی ئازادە و دەتوانێت دانوستان لەسەر گرێبەستی سەرەتایی لەگەڵ یانەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا بکات و بیگەیەنێتە ئەنجام.



