
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی گەڕی 35 پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:30 بەكاتی هەولێر مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 35 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر یونایتد تەنیا یەک هەنگاو لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دوورە و بە بردنەوەی یارییەكەی ئەمڕۆ راستەوخۆ بلیتێكی ئەو پاڵەوانیەتیە وەردەگرێت.
شەیتانە سوورەكان لەم وەرزەدا لە 34 یارییدا 17 یاریی بردووەتەوە، 10 یاریی یەكسان بووە و 7 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا لیڤەرپوول لە كۆی 34 یاریی 17 یاریی بردووەتەوە، 7 یاریی یەكسان بووە و 10 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
مانچێستەر یونایتد لە 19 یاریی رابردووی پرێمەرلیگدا بەرامبەر لیڤەرپوول تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە ( 9 یەكسان بوون، 7 دۆڕان ).
لیڤەرپوول لە پێنج یاریی رابردووی خۆیدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە سێ یارییدا بردنەوەی بەدەستهێناوە.
لەوكاتەوەی مایكڵ كاریک پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتدی وەرگرتووە ئەو یانەیە زیاتر لە هەر یانەیەكی دیكە لە پرێمەرلیگ خاڵی كۆكردووەتەوە ( 29 خاڵ ).
مانچێستەر یونایتد سێیەم یانەی پرێمەرلیگە لەم وەرزەدا زۆرترین خاڵی لە یاریگای خۆی بەدەستهێنابێت ( 36 خاڵ ).
برونۆ فێرناندێش لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا خاوەنی 19 ئەسیستە و تەنیا یەک ئەسیست لە ریكۆردە مێژووییەكەوە دوورە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر یونایتد بە بێ لیساندرۆ مارتینێز و دی لیخت رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لیڤەرپوول بە بێ ئێكیتیكی، سەڵاح، برادلی، ئیندۆ، مامارداشڤیڵی،جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد
لامێنس
دالۆت، یۆرۆ، ماگوایەر، مەزراوی
كاسێمیرۆ، مەینوو
ئێمبویمۆ، برۆنۆ، كونیا
شێشكۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
وودمان
گۆمێز، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز
خراڤنبێرخ، سۆبۆسلای
فریمپۆنگ، ڤیرتز، خاكپۆ
ئیزاک



