ناوی ئەو یانەیە ئاشکرادەکرێت لەگەڵ کاسیمیرۆ لە گفتوگۆدایە

یاریگا –
کارلۆس کاسیمیرۆ دوایین هەفتەکانی خۆی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەڕێدەکات و لە ئێستاوە یانەی خوازیار لێی هاتوونەتەپێش.
ئەستێرە بەڕازیلیەکە هاوینی 2022 دوای بەڕێکردنی کاروانێکی پڕ دەستکەوت لەگەڵ ریال مەدرید، بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی بە مان یونایتد کرد و ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەسەردەچێت.
سەبارەت بە وێستگەی داهاتووی، تا ئێستا چەند دەنگۆیەکی جیاواز هەبوونە، دیارترینیان پەیوەندیکردنیەتی بە خولی ئەمریکیەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر مەیامی بەردەوامە لەسەر کارکردن لە ئامادەکردنی ئۆفەر بۆ کاسیمیرۆ وەک لە مانگی مارس/ئازارەوە ئاشکرابووە.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە نووسیویەتی کاسیمیرۆ ئامانجی لەپێشینەی یانە ئەمریکیەکەیە بۆ هێڵی ناوەراست بۆ وەرزی داهاتوو.
سەبارەت بە دوایین پێشهات لەو بارەیەوە، رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە ئێستا ئەستێرە بەڕازیلیەکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئینتەر مەیامی و لەنێو سەرجم بژاردەکاندا بۆ وێستگەی داهاتووی، ئەو یانە ئەمریکیەکەی پێ لە هەموویان سەرنجڕاکێشترە.
🚨🇺🇸 Inter Miami keep working on Casemiro deal as priority target for the midfield, as revealed in March.
The Brazilian remains in talks with Inter Miami, tempted by this option among all proposals.
🎥➕ https://t.co/nrui1KzICE pic.twitter.com/xGXjRpq96j
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 2, 2026



