ئینگلتەراگرنگترین

باشترین یارییە کە بینیبێتم؛ ئارتێتا باس لە یارییە ئاگریینەکەی پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن دەکات

لە دوو جیهانی زۆر جیاواز کێبڕکێ دەکەین

Yariga App

یاریگا –

“پاریس سانجێرمان – بایرن میونشن باشترین یارییە کە تاوەکوو ئێستا بینیبێتم، بەڵام ئێمە لە دوو جیهانی زۆر جیاوازدا کێبڕکێ دەکەین.”

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر فولهام، دەربارەی یارییە پڕ لە جۆش و خرۆشەکەی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە نێوان پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن پرسیار لە میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ کرا. میکێل گوتی؛ “پێدەچێت یەکێک بێت لە باشترین ئەو یارییانەی کە تا ئێستا بینیبێتم.”

راهێنەرە ئیسپانییەکە ستایشی کوالێتی بەکۆمەڵ و تاکەکەسی هەردوو تیمەکەی کرد، بەڵام زیاتری باسکرد و تیشکی خستەسەر جیاوازی ئامادەیی لە نێوان یاریزانەکانی خۆی و ئەو یاریزانانەی کە ڤینسێنت کۆمپانی و لویس ئینریکێ راهێنەرایەتییان دەکەن.

ئارتێتا گوتی:

کاتێک سەیری خولەکەکانی یاریکردنی یاریزانەکان و ئامادەییان دەکەم، سەرسام نابم… بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ساتە پڕ لە کوالێتییانە، پێویستە زۆر ئامادەبیت. جیاوازیی نێوان خولەکان و شێوازی کێبڕکێکردنیان وەکوو شەو و رۆژ وایە، ئێمە لە دوو جیهانی زۆر جیاوازدا کێبڕکێ دەکەین.

لە کاتێکدا بایرن پێشوەختە بووەتە پاڵەوانی بۆندسلیگا و پاریسیش خولی فەرەنسی تاوەکوو رادەیەکی زۆر مسۆگەر کردووە، ئارسیناڵ هێشتا لە پریمەرلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی بۆ بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی دوای 22 ساڵ لە ململانێدایە.

بە واتایەکی دیکە، کۆمپانی و لویس ئینریکێ دەتوانن زیاتر یاریزانەکان لە خولە نێوخۆییەکاندا ئاڵوگۆڕ پێبکەن، لە کاتێکدا ئارتێتا ناچارە نزیکەی هەموو کۆتایی هەفتەیەک بە بەهێزترین پێکهاتەیەوە یاری بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندووبوونی زیاتری یاریزانەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button