لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ئینگلتەڕا ململانێی گواستنەوەی سانچۆ دەکرێت
جەیدن هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم ئۆفەرەکان دەکات..

یاریگا –
گرینگیدان بە گواستنەوەی جەیدن سانچۆ، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد لەزیادبووندایە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یانەیەکی ئیتاڵی کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە بەدواداچوونی سەرەتایی کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لەم هاوینەدا.
پێشتریش بۆڕووسیا دۆرتموند پشتڕاستیکردووەتەوە گفتوگۆیان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی سانچۆ بۆ ریزەکانی یانەکەیان کردووە و دەیانەوێت لە وەرزی نوێ سانچۆ بگەڕێتەوە دۆرتموند.
گرێبەستەکەی سانچۆ لەم هاوینە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتایی دێت و دەتوانێت بە ئازادی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.
مانچێستەر یوناتد بژاردەی ئەوەی لەبەردەستە گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکاتەوە، بەڵام پێناچێت ئەو بژاردەیە کارا بکات.
سانچۆ ئێستا بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئاستۆن ڤێلا دەکات و نایەوێت پەلە بکات، هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم ئۆفەرەکان دەکات، مانەوەی لە پرێمەرلیگیش ئەگەرێکی کراوەیە.



