
یاریگا –
ریال مەدرید بۆ هاوینی ئەمساڵ خەریکی داڕشتنی پڕۆژەیەکی ئێجگار گەورەیە و دەیەوێت دوو لە گەورەترین ناوەکانی مێژووی تۆپی پێی ئەڵمانیا، یۆرگن کڵۆپ و تۆنی کروس، لە ناو یەک پڕۆژەدا کۆبکاتەوە.
پێگەی ئۆندا سێرۆ بڵاویکردووەتەوە، یۆرگن کڵۆپ خەونی گەورەی فلۆرێنتینۆ پێرێزە و چاوەڕێی ئاماژەیەکی راهێنەرەکە دەکات تاوەکوو بزانێت ئامادەیە پڕۆژەکەی ریال مەدرید بگرێتە دەست.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پێرێز و کارگێڕیی ریال مەدرید چاوەڕێی هەنگاوێک لە کڵۆپەوە دەکەن. یانەکە دەیەوێت بزانێت کڵۆپ ئامادەیە کۆتایی بە پشووەکەی بهێنێت و ئەرکی راهێنەرایەتی لۆس بلانکۆس بگرێتە ئەستۆ.
🚨 BREAKING: Real Madrid DREAM of Jurgen Klopp and Kroos both joining this summer!
Kroos WILL HAPPEN!
Real Madrid wait to see if Klopp makes a step! @OndaCero_es pic.twitter.com/V2EoxcQPxC
— Madrid Xtra (@MadridXtra) April 30, 2026
لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، گەڕانەوەی تۆنی کرووس بۆ ریال مەدرید تەنیا پەیوەستە بە کات و هەموو شتێک بڕاوەتەوە؛ ئەستێرەکەی هێڵی ناوەند کە لە ساڵی 2024 وەکوو یاریزان ماڵئاوایی کرد، ئەم هاوینە بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ بێرنابیۆ، بەڵام ئەمجارە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی کارگێڕیی باڵا کە تێیدا دەبێتە یەکێک لە بڕیاردەرە سەرەکییەکانی یانەکە لە تەنیشت فلۆرێنتینۆ پێرێز.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، پێرێز نایەوێت کات بەفیڕۆ بدات، بۆیە مۆرینیۆی وەکوو بەربژێرێکی ئامادە دەستنیشان کردووە و ئەگەر کڵۆپ پێشنیارەکەی مێرێنگی رەتبکاتەوە، مۆرینیۆ راستەوخۆ دەبێتەوە بە راهێنەری ریال مەدرید، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە مۆرینیۆ ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ گەڕانەوە و تەنیا چاوەڕێی ئاماژەیەکی یانەکەیە.



