ئه‌وروپاگرنگترین

کۆتایی قەیرانەکان؛ هۆکاری بەرزبوونەوەی داهاتی بارسێلۆنا چییە؟

داهاتی یانەکە نزیکە بگاتە یەک ملیار یۆرۆ!

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا نزیکە لەوەی بە فەرمی کۆتایی بە قەیرانە داراییە قورسەکان بهێنێت و ئێستا گەڕاوەتەوە پێشەنگی ئەو یانانەی جیهان کە بەرزترین داهاتیان هەیە.

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا دامەزراوەی دیلۆیت ئامارە سەرەتاییەکانی بڵاوکردەوە، ئێستا و لە نوێترین شیکاریی داتاکاندا (نیسانی 2026)، بارسێلۆنا بە فەرمی گەڕانەوەی خۆی بۆ پلەی دووەمی دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهان جێگیر کردووە.

بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار لە دوای وەرزی 2019- 2020، توانی بگەڕێتەوە سەر سەکۆی سێ یانە یەکەمەکەی جیهان. یانەکە لە وەرزی 2024 دا بڕی 975 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هەبووە، ئەمەش گەشەکردنێکی گەورەیە کە دەگاتە لە %27 بەراورد بە وەرزی پێشووتر. ئەم ئەنجامە لە کاتێکدایە کە بلاوگرانا لە دەرەوەی یاریگای خۆی ‘کامپ نۆو’ یاریی دەکرد، ئەمەش هێز و قورسایی یانەکەی دەسلمێنێت.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم سەرکەوتنە داراییە، فرۆشتنی کورسییە تایبەتەکان بووە لە کاتی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی، کە تەنیا لەم رێگەیەوە 70 ملیۆن یۆرۆ داهاتی زیادە هاتۆتە ناو خەزێنەی یانەکە. بارسێلۆنا پلانی هەیە لە ساڵانی داهاتوودا ئەم جۆرە داهاتانە سێهێندە بکات.

ئایندەیەکی گەش لە سپۆتیفای کامپ نۆو
 راپۆرتەکەی دیلۆیت ئاماژە بەوە دەکات کە گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ یاریگای خۆی و تەواوبوونی نهۆمی سێیەمی یاریگاکە، داهاتی یانەکە زۆر زیاتر دەکات. یانەکە پلانی هەیە یاریگاکە تەنیا بۆ یاریی بەکارنەهێنێت، بەڵکوو بیکاتە ناوەندێکی گەورەی کاتبەسەربردن، چێشتخانە و چالاکی بازرگانی کە بەدرێژایی ساڵ داهات بەرهەمبهێنێت.

کەوتنی ئینگلیزەکان و سوپرایزی لیڤەرپوول
ئەمساڵ بۆ یانە ئینگلیزییەکان ساڵێکی باش نەبوو؛ مانچێستەر سیتی لە پلەی دووەمەوە بۆ شەشەم دابەزی، مانچێستەر یونایتدیش بۆ پلەی هەشتەم پاشەکشەی کرد کە خراپترین پلەی مێژووییەتی. لە بەرامبەردا، لیڤەرپوول بۆ یەکەمجار بووە پڕداهاتترین یانەی ئینگلتەرا و توانی پێش سیتی و یونایتد بکەوێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتە ئاستی بارسێلۆنا.

ریزبەندی پڕداهاتترین یانەکانی جیهان بڵاوکرایەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button