
یاریگا –
لویس ئێنریكێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوە سەرنجڕاكێشەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن دەربڕی.
شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن ماڵ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ كۆتاییهات.
⏱️ 95’ I Première manche parisienne. ✅#PSGFCB 5️⃣-4️⃣ I #UCL pic.twitter.com/8vIshTC5OK
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) April 28, 2026
ئێنریكێ لە دوای یارییەكە گوتی؛
تا ئێستا یارییەکم بەم شێواز و ریتمە خێرایە نەبینیوە، دەبێت دەستخۆشی لە رکابەرەکەمان و یاریزانەکانیش بکەین.
کاتێک بە ئەنجامی 5-2 لەپێش دەبیت، رکابەرەکان سەرکێشییەکی زۆر دەکەن، ئەوان تیپێکی ئاست بەرزن. یارییەکی سەخت بوو، یاریی گەڕانەوەش هەروا دەبێت.
ئێمە زۆر دڵخۆشین، پێموایە شایستەی بردنەوە بووین، هەروەها شایستەی یەکسانبوون و تەنانەت شایستەی دۆڕانیش بووین! چونکە ئەم یارییە بە هەموو مانایەک نایاب بوو.
چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە نێوان هەردوو یانە بكرێت.



