پریڤیوی یاریی ئاتلێتیكۆ مەدرید V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پریڤیوی یاریی

شەوی رابردوو لە یارییەكی بەهێزدا پاریس سانجێرمان میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ بە ئەنجامی 5-4 كۆتاییهات.
ئاتلێتیكۆ مەدرید لە قۆناخی شازدە رووبەڕووی تۆتنهام بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 7-5 یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە چارەكی كۆتایی لەو قۆناخەشدا رووبەڕووی بارسێلۆنا بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 3-2 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ لە قۆناخی شازدە رووبەڕووی بایەر لیڤەركوزن بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 3-1 یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی لەو قۆناخەشدا رووبەڕووی سپۆرتینگ بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 1-0 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە پێشتر سێ جار رووبەڕووبوونەتەوە جارێک ئارسیناڵ و جارێک ئاتلێتیكۆ بردوویانەتەوە و جارێكیش یەكسان بوون.
ئارسیناڵ و ئاتلێتیكۆ مەدرید زۆرترین یارییان لە چامپیۆنزلیگ كردووە بە بێ ئەوەی نازناوەكە ببەنەوە، ئارسیناڵ 223 یاریی و ئاتلێتیكۆ مەدرید 190 یاریی.
ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا لە چامپیۆنزلیگ هەرگیز لە قۆناخی كرانەدەرەوەدا بەرامبەر یانەیەكی ئینگلیزی نەدۆڕاوە ( 6 یاریی، 3 بردنەوە، 3 یەكسان ).
یارییەكەی ئەمڕۆ یاریی ژمارە 16ی قۆناخی پێشكۆتاییە لە نێوان یانە ئیسپانی و ئینگلیزیەكاندا لە چامپیۆنزلیگی لە 15 یارییەكەی رابردوودا یانەكانی ئینگلتەرا 9 جار سەركەوتوون بۆ یاریی كۆتایی.
ئارسیناڵ لە كۆتا 12 یاریی چامپیۆنزلیگ نەدۆڕاوە ( 10 بردنەوە ، 2 یەكسان).
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بێ بارێۆس و خێمینێز رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
ئارسیناڵیش بە بێ تیمبەر، مێرینۆ و هاڤێرتز بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
موسۆ
مۆلینا، لی نۆرماند، لینگلێت، روگێری
سیمۆنی، یۆرێنتی، كۆكی، گۆنزالێز
ئالڤارێز، گریزمان
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
موسكێرا، سالیبا، گابریێل، هینكاپێ
زوبیمێندی، رایس
ساكا، ئۆدیگارد، مارتینێلی
یۆكێرێش



