ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا چارەنووسی مارکوس راشفۆردی یەکلایی کردەوە

هانزی فلیک بڕیاری کۆتایی دا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ هێشتنەوەی مارکوس راشفۆر بۆ وەرزێکی دیکەش دەستپێدەکات.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هانزی فلیک لەسەر مانەوەی راشفۆرد بەڵێی بۆ کارگێڕیی بارسێلۆنا کردووە.

هەرچەندە بارسێلۆنا مافی ئەوەی هەیە بە 30 ملیۆن یۆرۆ راشفۆرد بە هەمیشەیی بکڕێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی داراییەوە یانەکە نایەوێت ئەو بڕە پارەیە خەرج بکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا ئێستا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی رازییان بکەن ماوەی خواستنەکە بۆ وەرزێکی دیکەش درێژبکەنەوە، بەڵام ئەگەر مان یونایتد رازی نەبوو، یانە کاتالوونییەکە هەوڵ دەدات نرخەکەی بۆ کەمتر لە 30 ملیۆن دابشکێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button