زاخۆعێراقکوردستان

پێچەوانەی پێشبینیەکان، راهێنەری زاخۆ بڕیارەکانی ناوبژیوان بە درووست دەزانێت

ئەیوب ئۆدیشۆ لە یاریزانەکانی تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری زاخۆ لە یاریزانەکانی تووڕەیە و دەڵێت سەرجەم بڕیارەکانی ناوبژیوان درووست بوون و یاریزانەکانم شایستەی کارتی سوور بوون.

زاخۆ لە گەڕی 31ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ نەفت یەکسان بوو، لە رووداوێکی دەگمەندا، لەم یارییە هەریەک لە یاریزانانی زاخۆ حەسەن رائید لە خولەکی 62، گابی کیکی لە خولەکی 79 و  لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیم لە خولەکی 90+8  بە کارتی سوور کرانە دەرەوەی یاریگا.

وێڕای ئەم سێ یاریزانە، تەها زاخۆیی سەرپەرشتیاری تیپ و ئوسامە عەلی یاریدەدەری راهێنەر بە هۆی رەخنەگرتن لە بڕیارەکانی ناوبژیوان کارتی سووریان بە ڕوودا بەرز کرایەوە.

ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری زاخۆ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە رەخنەی ئاراستەی یاریزانەکانی کرد و بڕیاری ناوبژیوانەکەشی بە درووست زانی:

بە سەیرکردن لە رووداوەکانی یاریی، ئەنجامی یارییەکە تا ڕادەیەک باش بوو، هەر چەندە ئەوەی پێویست بوو نەمانتووانی بیکەین، رەوشت و هەڵسوکەوتی بەشێک لە یاریزانەکانم باش نیە و پێویستمان پێداچوونەوە هەیە، سەرجەم رووداوی کارتە سوورەکانیش لە یارییەکە دەرەنجامی بڕیاری درووستی ناوبژیوان بوو، بۆیە رووی رەخنەم لە یاریزانەکانم دەکەم نەک ناوبژیوانی یارییەکە.

ئەم وەرزە زاخۆ تا ئێستا 12 کارتی سوور بە ڕووی یاریزانەکانی بەرز کراوەتەوە، بەم یەکسان بوونەش زاخۆ خاڵەکانی بووە 48 خاڵ و لە ریزبەندی هەشتەم دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفتی میسان دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button