
یاریگا –
لە ئینگلتەرا رەخنە لە زوبیمێندی دەگیرێت و کەوتووەتە ژێر سەرنجەوە.
گاری نێڤڵ بە ئاشکرا گومانی خستووەتەسەر کاریگەرییەکانی مارتن زوبیمێندی لە یانەی ئارسیناڵ و ئاماژە بەوە دەکات کە یاریزانەکەی هێڵی ناوەڕاست لە کاتی پەیوەندیکردنییەوە بە یانەکەوە هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی چاوەڕوانییەکان.
سەرەڕای ئەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوان بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی پێگەکەی خۆی دادەنرێت، بەڵام یاریزانە ئیسپانییەکە وەکوو پارچەیەکی سەرەکی لە سیستەمەکەی میکێل ئارتێتادا نەیتوانیوە بە تەواوی هەمووان قایل بکات.
لە میانی قسەکردنیدا بۆ پۆدکاستی گاری نێڤڵ، بەرگریکارەکەی پێشووی مانچستەر یونایتد دانی بەوەدانا کە لە سەرەتادا هەڵسەنگاندنێکی بەرزی بۆ ئەو گرێبەستە هەبووە، بەڵام ئێستا هەندێک گومانی هەیە. نێڤڵ گوتی: “لە سەرەتای وەرزەکەدا پێم وابوو گرێبەستێکی گەورەیە. ئەو یاریزانێکی باش بووە بۆ ئارسیناڵ، بەڵام چاوەڕێم دەکرد یاریزانێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە بێت.”
Gary Neville calls out Arsenal star for performance vs Newcastle – ‘You can’t have that’https://t.co/XgxXfWVP6z pic.twitter.com/5MVIl18SQY
— Mirror Football (@MirrorFootball) April 25, 2026
نێڤڵ زیاتر چووە قووڵایی شیکردنەوەکەیەوە و زوبیمێندی بەراورد بە هەندێک لە باشترین یاریزانەکانی هێڵی ناوەڕاستی مێژوو کرد، گوتیشی:
زوبێمێندی ئەوە نیشان نادات کە بتوانێت کۆنترۆڵی یارییەکان بکات و بە دەسەڵاتەوە باڵادەست بێت بەسەر یارییەکاندا هاوشێوەی یاریزانانی وەکوو ئاندریا پیرلۆ، پۆڵ سکۆڵز، رۆدری یان بێرناردۆ سیلڤا. ئەو دووچاری ئاستەنگی دەبێتەوە.
ئەم لێدوانانە مشتومڕیان لە ئینگلتەرا دروستکردووە، لە کاتێکدا بۆچوونەکان سەبارەت بە کاریگەری و رۆڵی زوبیمێندی لە هێڵی ناوەڕاستی ئارسیناڵدا دابەشبوون.



