ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر سەرکردایەتی بەرەی پشتگیریی ئالڤارۆ ئاربێلوا دەکات

دەست بۆ ئاربێلوا مەبەن؛ پەیامی ڤینیسیۆس بۆ پێرێز

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا داهاتووی ئالڤارۆ ئاربێلوا لەسەر کورسیی راهێنەرایەتی ریال مەدرید لە مەترسیدایە، بەهێزترین پشتیوانی لە شوێنێکی چاوەڕواننەکراوەوە بۆی هات؛ ئەویش ژووری جلگۆڕینە بە سەرکردایەتی ڤینیسیۆس جۆنیۆر.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس نەک تەنیا لەنێو یاریگا، بەڵکوو لە رووی کەسیشەوە بووەتە گەورەترین هاوپەیمانی ئاربێلوا لە ژووری جلگۆڕینی یانەکە.

ڤینیسیۆس جونیۆر و ئالڤارۆ ئاربێلوا

ئەو پەیوەندییەی لە نێوان ڤینیسیۆس و ئاربیلوا دروست بووە، زۆر هاوشێوەی ئەو پەیوەندییە پتەوەیە کە لە نێوان یاریزانەکە و کارلۆ ئانچێلۆتی هەبوو. ئاربێلوا لە یەکەم ساتەوە وای لە ڤینیسیۆس کرد هەست بە گرنگیی خۆی بکاتەوە. ئەم متمانەیە راستەوخۆ رەنگی دایەوە؛ ڤینیسیۆس لە کۆی 23 یاریی لەژێر سەرپەرشتی ئاربێلوا، لە 21 یارییاندا بە سەرەکی بەشدار بووە و 13 گۆڵی کردووە واتا لە %68ـی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی لەژێر دەستی ئاربێلوا بووە.

یانەکە ئەرکێکی قورسی بە ئاربێلوا سپاردبوو، ئەویش رزگارکردنی ڤینیسیۆس بوو لەو دۆخە تەمومژاوییەی لە سەردەمی چابی ئاڵۆنسۆ تێیکەوتبوو. لە کاتێکدا ئێمباپێ لە لووتکەدا بوو، ڤینیسیۆس لە سەردەمی ئاڵۆنسۆ بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکان و یەدەکبوونەوە دۆخی دەروونی تێکچوو بوو. ئاربێلوا توانی ئەو گەردەلوولە هێمن بکاتەوە و ڤینیسیۆس بکاتەوە بەو سەرکردەیەی کە لە کاتی پێکان و دابڕانی ئێمباپێ، تیپەکە لەسەر شانی خۆی هەڵدەگرێت.

تەنیا ڤینیسیۆس نییە کە پشتیوانی ئاربێلوا دەکات؛ گەورەکانی دیکەی تیپەکە وەکوو فێدێ ڤاڵڤێردی، کە ئەویش لەژێر دەستی ئاربێلوا درەوشایەوە، لەگەڵ کۆرتوا، چوامینی، رودیگەر، بێلینگهام و تەنانەت ئاردا گولەریش، هەموویان لە بەرەی راهێنەرە گەنجەکەدان. هاندەران و کارگێڕیی لە ئەنجامەکان رازی نین، بەڵام کێشە قورسەکانی مەدرید پێیان وایە ئاربێلوا و ستافەکەی گونجاوترینن بۆ ئەم قۆناخە.

بابەتی زیاتر

Back to top button