بازاڕی گواستنه‌وه‌

لەنێوان مانەوە لە مۆناکۆ و گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا، ئانسو فاتی کامیان هەڵدەبژێرێ؟ باوکی وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

باوکی ئانسو فاتی ئارەزووی خۆیان بۆ داهاتووی کورەکەیان ئاشکراکرد لەنێوان مانەوە لە مۆناکۆ کە ئێستا بەخواستن لەو یانە فەڕەنسیەیە یاخود گەرانەوە بۆ بارسێلۆنا.

فاتی ئەم وەرزە بەخواستن یاریی بۆ مۆناکۆ دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی یاریزانەکە نەیتوانی لە پلانەکانی هانزی فلیکدا خۆی جێبکاتەوە کاتێ ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە لەدوای چاڤی هێرناندێز ئەرکەکەی لە بارسا گرتەدەست.

یانە کەتەلۆنیەکە هێشتا چاوی لەوەیە فاتی باشترینی خۆی، وەک ئەوەی لە سەرەتای دەرکەوتنیدا پێشکەشی دەکرد، پیشان بداتەوە تا بژاردەکانی هێرشبەریی لە بەردەست فلیکدا زیاتر بکەن.

مۆناکۆ ئەم وەرزە لەدوای 31 هەفتە لە یارییەکانی خولی فەڕەنسی هەموو ئامانجێکی لە پلەی حەوتەم دێت و هەموو ئامانجێکیان بووەتە دەستخستنی بلیتێکی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکانی وەرزی داهاتوو، بەڵام کارەکە هەروا ئاسان نەماوەتەوە بەهۆی زۆریی رکابەرەکان بۆ هەمان ئامانج. بەوەش رەنگە هێرشبەرە ئیسپانییەکان هێندەیتر لە چاوەکان ونبێت.

لە نوێترین لێدوانیدا بۆری باوکی یاریزانە 23 ساڵیەکە خوازیاریی خۆی پیشاندا بە مانەوەی کوڕەکەی لەگەڵ مۆناکۆ وەک لە گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا و وتی

نازانین چی دەبێت، بەڵام حەزدەکەین ئانسو لە مۆناکۆ بمێنێتەوە. ئەو لەوێ دڵخۆشە.

سەبارەت بە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا، ناوبراو وتی

ئەو جارێ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا ماویەتی و تا 2028 پێکەوە پەیوەستن، با بزانین چی دەبێت.

ئەم لێدوانەی بۆری لەکاتێکدایە مانگی رابردوو رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە یەکێک لە بەربەستەکانی کڕینەوەی فاتی لەلایەن مۆناکۆوە ئەوەیە کێشەی نرخەکەی نییە کە 11 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام زۆریی مووچەکەیەتی کە مانگانە 250 ملیۆن یۆرۆی پوختە. ئەوەش بڕێکە لەگەڵ سیاسەتە نوێیەکانی بوجەی یانە فەڕەنسیەکەدا ناگونجێت کە دەیەوێ مووچەکان کەم بکاتەوە بەهۆی لاوازبوونی سەرچاوەکانی داهاتەوە بەتایبەت پەخشی تەلەفزیۆنی.

ئانسو فاتی لەبەردەم بڕیارێکی چارەنووسساز؛ مانەوە لە مۆناکۆ یان گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا؟

فاتی لەم وەرزە لەگەڵ مۆناکۆ لە 22 یاریی لیگ وەن، توانیویەتی 9 گۆڵ تۆمار بکات. لە چامپیۆنزلیگیش لە 5 یارییدا گۆڵێکی تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button