شیکاریی تەواوی ئارچیڤۆ ڤار؛ گۆڵەکەی ریال بێتیس دروست بوو؟
هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ سێزار سۆتۆ گرادۆی ناوبژیوان دەکرێت

یاریگا –
نمرەی ناوبژیوانان بۆ گەڕی 32ـی خولی ئیسپانی دوای کۆتایی هاتنی هەموو ئەو یارییانەی بەڕێوەچوون.
وەکوو هەر کۆتایی هەفتەیەک، ماڵپەڕی Archivo VAR بە وردی سەیری ئاستی ناوبژیوانان دەکات و هەڵسەنگاندن تەنیا بۆ بڕیارە مشتومڕاوییەکان ناکات، بەڵکوو بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی یارییەکە لە ماوەی 90 خولەکدا دەکات. ئەم نمرانە هەڵسەنگاندن بۆ یەکگرتوویی لە سزادان، رادەی فاوڵ و کارتەکان، دەسەڵاتی بڕیاردان و بەکارهێنانی ڤار لە ساتە یەکلاکەرەوەکاندا دەکەن. هەروەها کردارە گرنگەکان شیکارییان بۆ دەکرێت: وەکوو لێدانی سزا، کارتی سوور، گۆڵی رەتکراوە و ئەو دەستێوەردانانەی کە دەبوو بکرێن و نەکراون.
سێزار سۆتۆ گرادۆ – نمرەی 5.5
پێوەرەکان:
نمرەی دەرچوونی وەرگرت، بەڵام بێ هەبوونی توانایەکی زۆر؛ سۆتۆ گرادۆ بەرپرسیار بوو لە بەڕێوەبردنی یاریی لووتکەکەی نێوان ریال بێتیس و ریال مەدرید، کە دەبوو مامەڵە لەگەڵ چەندین رووداوی مشتومڕاوی لە ناوچەی سزای هەردوولادا بکات. هەرچەندە لە دەرەوەی ناوچەی سزا هەندێک هەڵەی بچووکی هەبوو، بەڵام توانی لە سێ بڕیار لە کۆی چوار بڕیاری سەرەکی و مشتومڕاویی یارییەکەدا سەرکەوتوو بێت.
کارتەکان:
بە دروستی سێ کارتی زەردی بە رووی یاریزاناندا بەرزکردەوە، بەڵام دەبوو کارتێکی دیکەش بە پابلۆ فۆرناڵس بدات بەهۆی بەکارهێنانی ئانیشکی لە کاتی ئاڵەنگارییەک لەگەڵ تیاگۆ پیتارچ. ئەمە دیارترین هەڵەی ئەو بوو لە یارییەکەدا.
مشتومڕەکان:
یارییەکە چوار ساتی مشتومڕاوی زۆری بەخۆوە بینی:
1. سەرەتا، فاوڵی بۆ بەکارهێنانی دەستی براهیم دیاز هەژمار نەکرد، کە بڕیاردان لەسەری ئەستەم بوو بەهۆی نەبوونی دووبارەکردنەوەی گونجاو لە پەخشی تەلەفزیۆنیدا. رووداوەکە بە ناڕوونی ماوەتەوە و ناتوانرێت بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.
⁉️💥 La retransmisión del Real Betis – Real Madrid pasó por completo de una posible mano de Brahim.
👉🏻 El jugador español estira el brazo dentro del área y controla el balón.
❌ No se ha emitido ninguna repetición cercana que pueda aclarar el punto exacto de contacto. pic.twitter.com/CR3V4MdGz4
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) April 24, 2026
2. چەند خولەکێک دواتر، بڕیاریدا کە بەکارهێنانی دەستی ریکاردۆ رۆدریگێز شایستەی سزا نییە. لەم حاڵەتەدا بەرگریکارەکە لە کاتی کێشانەوەی دەستیدا بوو، بۆیە ناتوانرێت وەکوو هەڵەیەکی روون و ئاشکرا هەژمار بکرێت.
🖥️💥 ¿Debió intervenir el VAR en la mano de Ricardo Rodríguez?
✅ 𝗡𝗢.
👉🏻 Si bien la mano está al límite de ser punible, el defensor se encuentra en proceso de recogerla cuando se produce el contacto.
▪️ No existe un error obvio y manifiesto que requiera intervención. pic.twitter.com/13o6FwKmF0
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) April 24, 2026
3. لە گێمی دووەمدا، ناوبژیوان ئاماژەی بە بەردەوامبوونی یاریدا دوای رووداوێکی نێوان فێرلاند مێندی و ئانتۆنی، کە شایستەی لێدانی سزا نەبوو. ئەگەرچی بەریەککەوتنێکی کەم لەسەر پێ و دەستێکی لەسەر شانی یاریزانە بەرازیلییەکە هەبوو، بەڵام هێرشبەرەکە خۆی بوو کە بووە هۆی کەوتنەکە.
⁉️💥 ¿Hay penalti de Mendy sobre Antony?
✅ 𝗡𝗢.
👉🏻 Si bien Mendy se la juega, al existir un ligero toque en el pie acompañado de la mano sobre el hombro, es Antony el que se deja caer al notar el contacto.
▪️ El VAR, por ello, decidió no intervenir. pic.twitter.com/q0zBdjAFj8
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) April 24, 2026
4. کەمێک دواتر و رێک لەو کاتەی یارییەکە بەرەو کۆتایی دەچوو، ئانتۆنی تۆپەکەی رفاند و لە کۆتاییدا گۆڵ لە تۆڕی ریال مەدرید کرا، بەڵام فاوڵێکی روون لەسەر مێندی هەبوو لە سەرەتای هێرشەکەدا. هێرشبەرە بەرازیلییەکە بە تەواوی پاڵی بە بەرگریکارە فەڕەنسییەکەوە نابوو و رێگری لە بەردەوامبوون لە ململانێی تۆپەکە لێکردبوو. لە راستیدا تەنانەت یاریزانانی ریال بێتیسیش پێش ئاهەنگگێڕان بۆ گۆڵەکە، دوودڵ بوون و چاوەڕێی بڕیاری ناوبژیوان بوون.
🖥️💥 El VAR se marchó antes de tiempo del Real Betis – Real Madrid.
👉🏻 Antony se cuelga del brazo de Mendy, impidiéndole de forma clara el poder continuar disputando el balón.
❌ 𝗘𝗦 𝗙𝗔𝗟𝗧𝗔.
▪️ Soto Grado no apreció la infracción y González Fuertes se lavó las manos. pic.twitter.com/XujFcDigwk
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) April 24, 2026



