
یاریگا –
لە لێدوانێکدا کە بێگومان دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەنێو هاندەرانی بێرنابیۆ دەبێت، کەریم بێنزێما، ئەفسانەی پێشووی یانەی ریال مەدرید، رەخنەی توند لە شێوازی یاریکردنی ئێستای یانەی شاهانە دەگرێت و لە بەرامبەردا ستایشی پرۆژەکەی لویس ئێنریکێ لە پاریس سان جێرمان دەکات.
بێنزێما لە قسەکانیدا خاڵی لاوازی ریال مەدرید دەخاتەروو و دەڵێت؛
لە ریال مەدرید دۆخەکە ئاڵۆزە، چونکە ئەوان وەکوو یەک تیم یاری ناکەن. بیرکردنەوەکە وایە ‘من دەمەوێت بدرەوشێمەوە، کێشە نییە، بەڵام بێ تۆ ناتوانم بدرەوشێمەوە’.
ئەم لێدوانە ئاماژەیەکی روونە بۆ کێشەی دروستبوونی خۆپەرستی و کۆبوونەوەی چەندین ئەستێرە لە یەک پێکهاتەدا.
لە لایەکی دیکەوە، بێنزێما سەرسامی خۆی بە پاریس سان جێرمان پێشان دەدات و دەڵێت؛
ئەوەی لە پاریس نایابە ئەوەیە؛ پێکهاتەی سەرەکی دادەنێیت، یاریی دەکەن و رادەکەن. کاتێک راهێنەر گۆڕانکاری دەکات، ئەوانەی دێنە ناوەوە زیاترت پێ دەبەخشن. هەمووان دەزانن دەبێت چی بکەن. پاریس تیمی ئەستێرەکان نییە، جگە لە دێمبێلێ کە خاوەنی باڵۆن دۆرە، بەڵام واز لەوە بێنن، ئەوان پێکەوە فشار دەکەن، هێرش دەبەن و بەرگری دەکەن.
بێنزێما قسەکانی بەوە کۆتایی پێهێنا کە نهێنی سەرکەوتنی یانە فەرەنسییەکە لە راهێنەرەکەیدایە؛
کەسی یەکەم لە پاریس لویس ئێنریکێیە. کێی دەوێت با لە پێشەوە یاری بکات، هەموویان بە هەمان وزە پێکەوە رادەکەن، یەدەکەکانیش بە هەمان شێوە. هەر بۆیە ئەوان هێندە بەهێزن.



