ئیسپانیاگرنگترین

مشتومڕەکان سەرهەڵدەدەنەوە؛ ڤار گۆڵێکی گوماناوی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

تۆرێس لە ئۆفساید بووە؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا سەرکەوتنی بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ مسۆگەر کرد، بەڵام یارییەکە کەوتە ژێر سێبەری مشتومڕێکی دیکەی ناوبژیوانیی کە پەیوەندی بە سیستەمی ڤارەوە هەبوو.

لە خولەکی 55 فێران تۆرێس گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی دوای پاسێکی وردی پێدری کرد ، کە دەبووە هۆی ئەوەی ئەنجامەکە ببێتە 2-0، بەڵام دێل سێرۆ گراندێ کە ناوبژیوانی ڤار بوو بە خێرایی ناوبژیوانی نێو یاریگا، خۆسێ لویس مونێرا مۆنتێرۆی ئاگادار کردەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گۆڵەکە بەبیانووی ئۆفسایدەوە رەت بکرێتەوە.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دووبارەبوونەوەی دیمەنەکان لە تەلەفزیۆنەوە گومانیان لەسەر بڕیارەکە دروستکرد، چونکە فێران وا دەردەکەوت لەگەڵ مارکۆس ئالۆنسۆ لە هەمان هێڵدا بێت، ئەمەش وایکرد بڕیارەکە ببێتە جێگەی مشتومڕێکی زۆر.


دەستنیشانکردنی دێل سێرۆ گراندێ پێشوەختە بووبووە هۆی نیگەرانی لەنێو بارسێلۆنا بەهۆی رووداوەکانی پێشوو. یەکێک لە حاڵەتە دیارەکان لە سەرەتای ئەمساڵدا بوو بەرامبەر ریال سۆسیداد، کاتێک چەندین بڕیاری ڤار دژی بارسا بوون، لەوانەش گۆڵێکی مشتومڕاوی و ئۆفسایدێکی جێگەی گومان کە لامین یامال تێیدا بەشدار بوو. ساتێکی دیکە بیرهێنراوە بریتی بوو لە دیمەنی نائاسایی ئۆفسایدەکەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، کە ئەویش رەخنەی زۆری لێکەوتەوە.

لە نێوخۆی یانەکەدا بێزارییەکی زۆر دوای ئەم رووداوەی دوایی دەرکەوت. هانزی فلیکی راهێنەر گومانی لە بڕیارەکە کرد و داوای روونکردنەوەی کرد، لە کاتێکدا جواو کانسیلۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرسامی و بێباوەڕی خۆی بەرامبەر بڕیارەکە دەربڕی.

جواو کانسێلۆ لە ستۆری ئینستاگرام

دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین ئایا ئەم مشتومڕە نوێیە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەستنیشانکردنی ناوبژیوانانی داهاتوو لە لالیگادا دەبێت یان نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button