ئیسپانیاگرنگترین

لەگەڵ راگەیاندنی پێکهاتەی فەرمی بارسێلۆنا بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ، لامین یامال ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە هەفتەی 32ی خولی ئیسپانی بارسێلۆنا میوانداریی سێڵتاڤیگۆ دەکات و هانزی فلیک پێکهاتەیەکی تۆکمەی بۆ ئەو یارییە قورسە راگەیاند کە تێیدا لامین یامال سەرکردایەتی هێڵی هێرشبەریی بارسا دەکات.

بارسا کە بە 79 خاڵەوە پێشەنگە، لە گرنگی یارییەکە و هەروەها سەرسەختی رکابەرەکەشی تێدەگات کە خەونی بەشداریکردنیان هەیە لە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان. هەربۆیە فلیک بە تەواوی چەکە کاریگەرەکانیەوە دەچێتە یاریگا بەتایبەت یامال.


ئەم یارییە بۆ یامال ریکۆردێکی مێژوویی دەبێت. بەوپێیەی دەبێتە یاریی ژمارە 100ی لاوە ئیسپانیەکە لە لالیگا لەوەتەی وەک یاریزانی پیشەگەر درێسی بلاوگرانای پۆشیوە.

لامین کاتێ گەیشتووە بەو ژمارە، تازە تەمەنی 18 ساڵ و 272 رۆژە. بەوەش ریکۆردەکەی بۆیان کریکیچی شکاند کە ئەوەیان لە تەمەنی 20 ساڵ و 203 رۆژیدا گەیشتبوو بەو ژمارەیە.

لەدوای ئەو دووانەش، یاریزانەکانی دیکەی وەک گاڤی، لیۆنێل مێسی و پێدری دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button